PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی بۆچوون
بۆچوون

دڵخۆشیی کۆمەڵگە و ئارامیی وڵات
کێشەکانی خەڵک، دەبێت هەر لە کاتێکدا کە بچووک بن چارەسەر بکرێن.

دڵخۆشیی کۆمەڵگە و ئارامیی وڵات

کێشەکانی خەڵک، دەبێت هەر لە کاتێکدا کە بچووک بن چارەسەر بکرێن.

بێگومان یەکێک لە پێویستییەکانی مرۆڤایەتی، دڵخۆشییە. واتە مرۆڤ دڵی کەسان خۆش بکات، بۆ ئەوەی خەم و پەژارە و ئازارەکان کاریگەریی خراپی خۆیان دانەنێن و دڵپاکی لە نێوان مرۆڤەکاندا، بەتایبەت لەم سەردەمە پڕ لە گرژییەدا بەردەوام بێت.

لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا زۆر کەس هەن کە بەهۆی هۆکاری زۆر بچووکەوە لە یەکتر تووڕە دەبن و بە ساڵان قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن. هەر کە دەچێت لە دڵی ئەواندا ڕق و کینە و بێئارامی بەهێزتر دەبێت و کاتێک دێت کە ئەو کەسانە دەست بە خراپەکاری بەرامبەر یەکتر دەکەن؛ زیانێکی گەورە بە یەکتر دەگەیەنن و لە کۆتاییدا، بیری یەکتر دەکەن.

ئەگەر لە نێو کۆمەڵگەیەکدا کارێکی وا خراپ بەردەوام بێت، دیارە کە ڕۆشنبیرانی ئەو کۆمەڵگەیە هێشتا خەوتوون و ناتوانن بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ڕۆشنبیرانێک کە بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ نەکردبێت، ئەوا ئەو ویست و داواکارییانەی کە بۆ خۆیان باسی دەکەن، جێگەی متمانە نین.

دەبێت سەرەتا ڕیشسپی و ڕۆشنبیرانی کورد، پاشان مەلا و مامۆستاکان، دەست و قۆڵ هەڵماڵن و دڵگرانیی نێوان برا، عەشیرەت و هەرێمەکان لە ناو بەرن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

کێشەکانی خەڵک دەبێت هەر لەو کاتەی بچووکە چارەسەر بکرێن. ئەگەر ڕیشسپی، مەلایان، مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی کورد بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئەوان دەبنە ڕێگر لە بەردەم کارەساتە گەورەکان. هەروەها دەبنە هۆی ئەوەی دڵخۆشییش بچێتە ناو کۆمەڵگەکەمان. بەو کارە ئەرێنییەیان، کێشە و نەخۆشیی گوندنشینەکانیشمان کەمدەبێتەوە.

هیوادارم لە پەروەردگاری میهرەبان کە هەموو کەس بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی هەم لەبەرچاوی کۆمەڵگەکەی وەک مرۆڤێکی چاک هەژمار بکرێت و هەمیش پاداشتێکی گەورە لە خودای خۆی وەربگرێت.

جەنابی پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: "هەمووتان شوانن و بەرپرسیارن لەو شوانکارییەی کە پێتان سپێردراوە."

هیوادارم خودای گەورە خۆشی و ئارامی بخاتە نێو چینەکانی کۆمەڵگەی کورد و ژیانیان لەژێر سێبەری ئەمنییەت، ئارامی و یەکسانییدا بەردەوام بکات...

ستۆکهۆڵم ٠١/١١/٢٠٢٦

زەینەلعابدین زەینار pencinar.z@gmail.com

هەواڵی پەیوەندیدار