PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

ئاگاداریی بارانی بەخوڕ بۆ ئامەد، ئێلح، سێرت و شڕنەخ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی ١٥، بۆ دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەم ئاگاداریی دا لەبارەی مەترسیی بارانی بەخوڕ و زۆپۆش لە ناوچەکەدا.

ئاگاداریی بارانی بەخوڕ بۆ ئامەد، ئێلح، سێرت و شڕنەخ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی ١٥، بۆ دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەم ئاگاداریی دا لەبارەی مەترسیی بارانی بەخوڕ و زۆپۆش لە ناوچەکەدا.

ناوەندی پێشبینی و ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی ١٥، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بارینی بارانی بەخوڕ لە ئامەد، ئێلح، سێرت و شڕنەخ.

لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەمەوە، لە ڕۆژهەڵاتی سێرت و شڕنەخ (پێرواری، بەیتوشەباب، قێران) و بەشەکانی باکووری ئامەد و ئێلح (چەرمووک، چوونگووش، ئەرغەنی، ئەییل، دیجلە، هانی، لێجێ، کولپ، کۆزلووک، ساسۆن) پێشبینی بارانی بەخوڕ و بروسکە دەکرێت.

لە چوارچێوەی ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەگەڵ بارانبارینەکەدا ئەگەری ڕوودانی لافاوی لەناکاوی، کۆبوونەوەی ئاو، بروسکە، تەرزە، با و ڕەشەبای بەهێز و دروستبوونی ئاستەنگ لە هاتووچۆدا هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان کراوە وشیار و ئاگادار بن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار