
لە ئامەد ٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ خانووی کرێ بەتاڵن؛ فرۆشیارانی خانوبەرە داوای کەمکردنەوەی کرێ دەکەن
لە کاتێکدا لە ئامەد نێوان ٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ خانووی کرێ بەتاڵ هەن، فرۆشیارانی خانوبەرە داوا لە خاوەنماڵەکان دەکەن کرێکان بێننە خوارەوە تاوەکو خانوەکانیان بەکرێ بپێدرێن.
کپبوونی بازاڕی نیشتەجێبوون لە ئامەد، ڕەنگدانەوەی لەسەر خانوو بەکرێدانیش هەبووە. مەحمود ئارسەلان، سەرۆکی لقی ئامەدی یەکێتیی ڕاوێژکارانی خانوبەرە ڕایگەیاند کە مەزەندە دەکەن ژمارەی خانووە کرێیە بەتاڵەکان لە شارەکەدا لە نێوان ٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ خانوو بێت. لە کاتێکدا نزیکەی ١٥٠٠ خانوو لە ماڵپەڕەکانی خانوبەرەدا ڕاگەیەندراویان بۆ کراوە، ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ خانووش هێشتا ڕانەگەیەندراون.
ئارسەلان ئاماژەی بەوە دا کە بە دەستپێکردنی وەرزی زستان و کردنی دەرگای قوتابخانەکان، داواکاری بۆ گواستنەوە کەمبووەتەوە، بۆیە ئەگەری بەتاڵمانەوەی خانوەکان بەرزە. ناوبردوو داوای لە خاوەنماڵەکان کرد کە خانوەکانیان بە بەتاڵی نەهێڵنەوە و بەکرێیان بدەن؛ بەم شێوەیە هم پێداویستیی کرێچییەکان دابین دەکرێت و هم خاوەن موڵکەکان لە زەرەری ئابووری دەپارێزرێن.
ئارسەلان هەروەها ئاماژەی بە هۆکارەکانی بەتاڵهێشتنەوەی خانوەکان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە کرد و گوتی خاوەن موڵکەکان بەهای موڵکەکانیان لەگەڵ داهاتی کرێدا بەراورد دەکەن. بۆ نموونە، خانووێک کە بەهای ٧ ملیۆن لیرەیە، کرێی مانگانەی لە ئێستادا نزیکەی ٤٥ بۆ ٥٠ هەزار لیرەیە، و خاوەنەکانیان پێیان وایە ئەگەر کرێی کەمتر داوا بکەن، بەهای موڵکەکەیان دادەبەزێت. سەرەڕای ئەوەش، بیرخستەوە کە لە خانووە بەتاڵەکاندا، دانی ڕسووماتی سیتییەکان لەلایەن خاوەن موڵکەوە، بارگرانییەکی زیاتر دروست دەکات.
سەرچاوە: Amida Haber