
تاسەی ئامەدسپۆر لە ئامەد لە ڕێگەی ناوی کۆرپەیەکەوە: شەڕڤان دیا سابا
خێزانێک لە ئامەد ناوی هێرشبەری ئامەدسپۆر، دیا سابایان لێنا لە کوڕە تازە لەدایکبووەکەیان.
هاندەرانی ئامەدسپۆر لە ئامەد، خۆشەویستییان بۆ تیمەکەیان لە ڕێگەی ناوی منداڵەکانیانەوە دەردەبڕن. خێزانێک لە شارەکە ناوی "شەڕڤان دیا سابا"یان لە کوڕە تازە لەدایکبووەکەیان نا و بەمەش ڕێزیان لە دیا سابا، هێرشبەری ئامەدسپۆر گرت.
دیا سابا یاریزانێکە لە هێڵی هێرشبەری ئامەدسپۆردا یاری دەکات و بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی هاندەرانی ڕاکێشاوە. لەم دواییانەدا بوونی بە موسڵمان، خۆشەویستی و سۆزی وەرزشدۆستانی ناوچەکەی بۆلای خۆی زیاتر کردووە.
ناونانی منداڵان بە ناوی یاریزانانی تۆپی پێ لە ئامەد دیاردەیەکی نوێ نییە. پێشتریش خێزانەکان ناوی مباێ دیاگێ، یاریزانی ئامەدسپۆریان لە منداڵەکانیان ناوە و لە ساڵانی ڕابردوودا ناوی ئەستێرە جیهانییەکانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش هەڵبژێردراوە.
سەرچاوە: Kurdistan24