
لە ئامەد بە مەبەستی پاککردنەوەی مەنجەڵ و ئاوەڕۆکان دەست بە دەوامی شەوانە کرا
دوای بارانبارینی بەخوڕ، شارەوانی و دیسکی بۆ ڕێگریکردن لە لافاو، کارەکانیان لە شەودا ئەنجام دەدەن.
بارانبارینی بەخوڕی هەفتەی ڕابردوو لە ئامەد، بەهۆی کەموکوڕی لە ژێرخان و گیرانی ئاوەڕۆکان، بووە هۆی ئەوەی شەقامەکان ببن بە دەریاچە و ئاو بچێتە ناو ماڵ و شوێنی کارەکان.
شارەوانی گەورە و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئامەد (دیسکی)، دوای هۆشدارییەکانی کەشناسی، ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکانیان توندتر کرد و لە سەرانسەری شاردا بە دەوامی شەوانە دەستیان بە پاککردنەوەی مەنجەڵ و ئاوەڕۆکان کرد. لەو کارانەدا، ئەو ئاوەڕۆیانەی بەهۆی گەڵا، خۆڵ و خاشاکەوە گیرابوون، بە ئامێری تایبەت و ڤیدانژۆر پاک دەکرێنەوە.
بەرپرسان ڕایانگەیاند کە ئامانج لەم پاککردنەوانە، ڕێگریکردنە لە لافاو و پەککەوتنی هاتووچۆ کە لە ئەنجامی بارانبارینی لەناکاو لە وەرزی زستاندا ڕوودەدات. شارەوانی ڕایگەیاند کە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی شار و تووشنەبوونی هاووڵاتیان بە زیان، ئەو پاککردنەوانە بە شێوەیەکی خولی لە درێژایی وەرزی زستاندا بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: Diyarbakır Yenigün