کوردستان

لە باغلاری ئامەد بەهۆی لێدانی هەورەتریشقەوە کچێک گیانی لەدەستدا
لە ٢٦ی ئەیلوولدا لە گەڕەکی قرکۆیونی ناوچەی قاراجاداغ هەورەتریشقە لە دوو خوشکی دا، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە.
لە ٢٦ی ئەیلوولدا لە گەڕەکی قرکۆیونی سەر بە ناوچەی قاراجاداغ لە ناوچەی باغلاری ناوەندی ئامەد، هەورەتریشقە لە کچێکی تەمەن ٩ ساڵ بە ناوی ن.ی. و خوشکە ٨ ساڵانەکەی بە ناوی ف.د.ی.ی دا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی ١١٢ و جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لە ڕپۆرت و پشکنینی تیمە پزیشکییەکاندا دەرکەوت کە ن.ی. لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
ف.د.ی.ی بریندار دوای پێشکەشکردنی یەکەمین فریاگوزاری بە ئامبۆلانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی غازی یاشارگیل لە ئامەد کرا. ڕاگەیەندراوە کە چارەسەری ف.د.ی. لە نەخۆشخانە بەردەوامە و دۆخی تەندروستی باشە.
سەرچاوە: Rûdaw