
لە ئامەد فەرمانبەرێک کە گەندەڵییەکانی ناو دامەزراوە تەندروستییەکانی ئاشکرا کردبوو، دەستبەسەر کرا
لە ئامەد فەرمانبەرێک کە سکاڵای لەسەر گەندەڵییەکانی ناو دامەزراوە تەندروستییەکان پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردبوو، دوای دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا.
لەبارەی ئەو گەندەڵییانەی کە دەگوترێت لە هەندێک دامەزراوەی تەندروستیی ئامەد ڕوویانداوە، فەرمانبەرێکی حکومی نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر ئەو ڕووداوانەی کە لە دامەزراوەکەی خۆیدا بینیبوونی، بە نووسراوێک پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئامەدی کرد.
دوای ئەو سکاڵایە، فەرمانبەرەکە لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ناسرایەوە و دەستبەسەر کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. لە کاتی لێپرسینەوەکەدا لێی پرسیار کرا کە بۆچی ئەو سکاڵایەی بۆ داواکاری گشتی ناردووە.
فەرمانبەرەکە دوای وەرگرتنی وتەکانی ئازاد کرا و ئاماژەی بەو بانگەوازانە کرد کە سەرۆککۆمار لەم بارەیەوە کردوونی و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا ئاشکراکردنی ئەو شتانەی بینیویەتی بۆ دەسەڵاتداران تاوانە؟ هەروەها بە دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی ئاشکرابوونی ناسنامەکەی و سەلامەتی گیانی خۆی، داوای لە سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد کە پارێزگاری لێ بکەن.
سەرچاوە: Amida Haber