
لە ئامەد، چێشتخانەی «سەدەف» بە بەشداریی وەستاکان کرایەوە
چێشتخانەی «سەدەف» کە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نوێ، بە ئاهەنگێکی جیاواز و بە بەشداریی ئەو وەستایانەی لە دروستکردنیدا ماندوو بوون، کرایەوە و خواردنی بەخۆڕایی پێشکەشی ٣ هەزار کەس کرد.
لە شاری ئامەد، چێشتخانەی «سەدەف» کە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نوێ، لەبری پەیڕەوکردنی پرۆتۆکۆڵی باو، ئەو بۆیاخچی، دارتاش، کارەبایی و وەستایانەی بانگهێشت کرد کە لە دروستکردنی چێشتخانەکەدا ماندوو بوون. وەستاکان بە ئامێری پیشەی خۆیان پەردەی کردنەوەکەیان بڕی.
لەو مەراسیمەدا خواردن بەخۆڕایی پێشکەشی نزیکەی ٣ هەزار کەس کرا؛ میوانەکان لەسەر مێزەکانیان پێشوازییان لێکرا و داواکارییەکانیان وەرگیرا و خواردنیان بۆ هێنرا. خاوەن چێشتخانەکە، عومەر تینتە، ڕایگەیاند کە دەیانەوێت کردنەوەکە بکەنە بۆنەیەک بۆ هاوکاری و بەشکردن و ئامانجیان ئەوەیە خێزانە کەمدەرامەتەکان لەوێ میوانداری بکەن.
تینتە ئاماژەی بەوەش کرد کە لیستەی خواردنەکان لە تام و چێژە خۆماڵییەکانی ئامەد پێکهاتووە و خواردنەکانی وەک بومبار، باینجانی وشککراوە بە سماق، کوبە، دۆڵمەی بیبەر و گەردنی برژاو پێشکەش کراون.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres