PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە ئامەد یادی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی کرایەوە
لەو بەرنامەیەی لە ئامەد بەڕێوەچوو، لە ٨٩مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا یادی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بەرز ڕاگیرا.

لە ئامەد یادی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی کرایەوە

لەو بەرنامەیەی لە ئامەد بەڕێوەچوو، لە ٨٩مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا یادی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بەرز ڕاگیرا.

لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە هۆڵی کۆنفرانسی عەلی ئەمیری سەر بە شارەوانی گەورەی ئامەد، بە بۆنەی ٨٩مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم بەرنامەیەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە بەرنامەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پەرلەمانتاری پارتی دێم سێڤیلای چەلەنک و هاوسەرۆکانی پارتی دێم و دەبەپە لە ئاستی پارێزگا بەشدار بوون.

مەراسیمەکە بە نوێژ و نزای دەدە موسا کارکین، یەکێک لە دەدەکان لە جەمخانەی کۆمەڵەی کولتووری پیر سوڵتانی ئامەد دەستی پێکرد.

دەدە موسا کارکین ئاماژەی بە میراتی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی کرد و وتی: ئەو گەلەی سەدان ساڵە هەوڵ دەدرێت پشتگوێ بخرێت و پەراوێز بخرێت، ئەمڕۆش چرای بەرخۆدانی خۆی بە زیندوویی ڕاگرتووە. هەروەها وتەکانی سەید ڕەزای بیرهێنایەوە کە وتبووی: "من نەمتوانی لەگەڵ درۆ و فێڵەکانتاندا خۆم بگونجێنم، ئەمە بوو بە خەم بۆ من. بەڵام منیش لە بەرامبەرتان ئەژنۆم دانەنا، با ئەمەش ببێت بە خەم بۆ ئێوە."

سەرچاوە: Tigris Haber

هەواڵی پەیوەندیدار