
لە ڕێگای باغلاری ئامەد بروسكە لێیدا: كچێكی تەمەن ٩ ساڵ گیانی لەدەستدا
لە گەڕەكی كڕكۆیونی ناوچەی قەرەجەداغ، ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول بروسكە لە دوو خوشكی دا، یەكێكیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.
لە گەڕەكی كڕكۆیونی سەر بە ناوچەی قەرەجەداغ لە شارۆچكەی باغلاری ئامەد، ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول بروسكە بە دوو خوشكدا كێشای. لە ئەنجامدا بروسكەكە لە هەمان كاتدا بەر N.Y.ی تەمەن ٩ ساڵ و F.D.Y.ی تەمەن ٨ ساڵ کەوت.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاگوزاری پزیشکی ۱۱۲ و جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لە پشکنینی تیمە پزیشکییەکاندا دیاری کرا کە N.Y. لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. F.D.Y.ی برینداریش دوای چارەسەری سەرەتایی، بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردەیی و توێژینەوەی گازی یاشارگیل لە ئامەد کرا.
ڕاگەیەندراوە کە دۆخی تەندروستی F.D.Y. کە لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە، باشە.
سەرچاوە: Kurdistan24