
سەما کاراداغ، کە لە تاقیکردنەوەی نووسەری دادگای ئامەد دەرچوو، بەهۆی دانەمەزراندنیەوە سکاڵای بردە بەردەم دادگای دەستووری
سەما کاراداغ سەرەڕای ئەوەی لە تاقیکردنەوەی نووسەری دادگادا دەرچوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی دانەمەزرا، دۆسیەکەی گەیاندە دادگای دەستووری.
سەما کاراداغ کە لە ئامەد دەژی، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە تاقیکردنەوەی نووسەری دادگا لە قەزای وێرانشاری سەر بە ڕحا دەرچووە، بەڵام دانەمەزراوە. کاراداغ بەو بیانووەی تاقیکردنەوەکە بە نایاسایی ئەنجام دراوە، سکاڵای لە دادگای کارگێڕیی یەکەمی ڕحا تۆمار کرد و دۆسیەکەی بردەوە؛ بەپێی بڕیاری دادگا، لە ساڵی ٢٠٢٤دا جارێکی دیکە تاقیکردنەوەی لێدانی تەختەکلیل و چاوپێکەوتنی زارەکی بۆ ئەنجام درا و لە هەردوو قۆناغەکەدا بە سەرکەوتوویی دەرچوو.
بەڵام ئیدارە، کاراداغی بەپێی لیستی یەدەگی ساڵی ٢٠٢٢ هەڵسەنگاند و ڕێگەی نەدا دەست بە کار بکات. لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ئەنجامدانی وەرگرتنی کارمەندی نوێ، کاریگەریی لیستی یەدەگی ٢٠٢٢ کۆتایی هات. کاراداغ بەو بیانووەی ئەم دۆخە پێشێلکردنی مافەکانیەتی، دۆسیەکەی گەیاندە دادگای دەستووری.
کاراداغ ئاماژەی بەوە کرد کە لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکەدا تیروپشک نەکراوە، هەمان دەق دراوە بە هەموو بەشداربووان و هیچ پرۆتۆکۆلێکیش نەکراوە، ئەمەش پێچەوانەی بنەمای یەکسانی و یاساکانی تاقیکردنەوەیە. کاراداغ بە ئاماژەدان بەوەی لە شارەکانی دیکە تیروپشک و پرۆتۆکۆل ئەنجام دراوە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم نایاساییە لە ڕێگەی دادگاوە چارەسەر بکرێت.
سەرچاوە: Amida Haber