PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ئاگاداریی بارانی بەخوڕ بۆ ٥ شارۆچکەی ئامەد
شارەوانیی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند لە نێوان ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەمدا چاوەڕێی بارانی زۆر لە شارۆچکەکانی چەرمووک، چونگووش، ئەرغەنی، هانی و پیران دەکرێت.

ئاگاداریی بارانی بەخوڕ بۆ ٥ شارۆچکەی ئامەد

شارەوانیی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند لە نێوان ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەمدا چاوەڕێی بارانی زۆر لە شارۆچکەکانی چەرمووک، چونگووش، ئەرغەنی، هانی و پیران دەکرێت.

شارەوانیی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند لە ناوچە جیاوازەکانی شارۆچکەکانی چەرمووک، چونگووش، ئەرغەنی، هانی و پیران چاوەڕێی بارانی زۆر بەخوڕ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوا، لە نێوان ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەمدا و لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا، چاوەڕێ دەکرێت ٥١ بۆ ٧٥ کیلوگرام باران بۆ هەر مەترێک چوارگۆشە ببارێت.

بەرپرسان داوایان لە هاووڵاتییان کردوو بەرامبەر مەترسیی لافاو، ئاوگیراوی، بروسکە، تەرزەی ناوچەیی، با و گێژەڵووکەی بەقوەت ئاگادار و وشیار بن، و لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پێوەندی بە سەنتەری پەیوەندییەکانی ALO 153وە بکەن.

سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres

هەواڵی پەیوەندیدار