PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

لە ئامەد ٪٨٠ی پڕۆژەی پارکی مەزۆپۆتامیا تەواو بوو
شارەوانیی گەورەی ئامەد بەشێکی گەورەی پارکی مەزۆپۆتامیای لە ناوچەی کایاپنار تەواو کرد.

لە ئامەد ٪٨٠ی پڕۆژەی پارکی مەزۆپۆتامیا تەواو بوو

شارەوانیی گەورەی ئامەد بەشێکی گەورەی پارکی مەزۆپۆتامیای لە ناوچەی کایاپنار تەواو کرد.

شارەوانیی گەورەی ئامەد زیاتر لە ٪٨٠ی پارکی مەزۆپۆتامیای تەواو کردووە، کە لەسەر ڕووبەری ٢١١ دۆنم لە ناوچەی کایاپنار دروست دەکرێت. بڕیارە لە سەرەتای هاویندا پارکەکە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان بكرێتەوە.

لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پارک و باخچەکانەوە پڕۆژەکە بەڕێوەدەبرێت، کە سینەمای کراوە، کتێبخانەی گۆر، شوێنی کۆمەڵایەتی، کافتریا، حەوزی ئاو، ڕێگەی بایسکل و پیاسەکردن و شوێنی یاریی منداڵانی تێدا دەبێت.

عوسمان یاووز، بەڕێوەبەری بەش لە فەرمانگەی پارک و باخچەکان ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکانی دروستکردنی پارکەکە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە و وتی: ١٣٠ هزار مەتر چوارگۆشەی بەشەکە وەک ڕووبەری سەوزایی پلانی بۆ دانراوە و تا ئێستا ٨ هزار دار لە ٣٠ جۆری جیاواز چێنراون.

هاکان دەمیر، ئەندازیاری ڕێکخستنی پڕۆژەکە رایگەیاند، پارکەکە تەنها شوێنێکی پشوو دان نییە، بەڵکو دارستانێک لە ناوەڕاستی ئامەد دروست دەکەن و لە ڕووی گەورەیییەوە لەسەر ئاستی تورکیا لە ڕیزبەندی سێیەم یان چوارەمدایە. چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی، پارکەکە ببێتە یەکێک لە شوێنە گرنگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لە شارەکەدا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار