
تڕش و وشکەکراوەکانی دیاربەکر زیاتر لە عەنتابەوە دابین دەکرێن
زۆربەی باجان، بیبەر، تەماتە و کولەکەی وشکراو کە لە دیاربەکر دەفرۆشرێن، لە عەنتابەوە دەهێندرێن.
سەوزە وشکراوەکانی وەک باجان، بیبەر، تەماتە و کولەکە کە بەشێکی دانەبڕاون لە ئامادەکارییەکانی زستان لە دیاربەکر، شوێنی خۆیان لەسەر مێزی کاسپکاراندا گرتووە. بەڵام دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆری ئەم بەروبوومانەی دەفرۆشرێن، لە عەنتابەوە دابین دەکرێن.
نەدیم ئابا، کە کاسپکارێکە و ساڵانێکی دورودرێژە لە کۆڵانی منارەی چوارپێ لە ناوچەی سور خەریکی فرۆشتنی چەرەسات، چا، قاوە و سەوزەی وشکراوە، ئاماژەی بەوە دا کە توانای کشتوکاڵیی دیاربەکر بە شێوەیەکی پێویست بەکارناهێندرێت. ئابا گوتی: "دیاربەکر توانای ئەوەی هەیە سوود لە زۆر بەروبووم وەربگرێت، لە ترێوە تا دەگاتە شووتی، بەڵام ئێمەی کاسپکاران زیاتر ئەوە دەبینین کە ئەم توانایە بە شێوەیەکی پێویست بەکارناهێندرێت،" و جەختیشی کردەوە کە بەشێک لە سەوزە وشکراوەکان لە عەنتابەوە دەکڕدرێن.
وەرز و کاتی سەوزەی وشکراو لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دەست پێدەکات و نزیکەی تا کۆتایی هاوین بەردەوام دەبێت. ئابا ڕایگەیاند کە خەڵکی شارەکە گرنگییەکی تایبەت بە باجان و بیبەری وشکراو دەدەن، ئەوەش بۆ بڵاوبوونەوەی کلتووری دولمە لە دیاربەکر دەگەڕێتەوە. ناوبراو داوای کرد کە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی زیاتر بکرێت و هێنانی بەروبووم لە دەرەوە کەم بكرێتەوە.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres