
لە کایاپناری ئامەد درەختی سنۆبەری ٣٠ ساڵە بڕدرانەوە
لە چوارڕیانی یەنی یۆل لە کایاپنار، دوای دەستوەردانی کاتیی ژینگەپارێزان، درەختەکان لە ڕەگەوە دەرهێنران و لادران.
لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە چوارڕیانی یەنی یۆل لە ناوچەی کایاپناری ئامەد، زانیاری ئەوە بڵاوبووەوە کە ویستراوە درەختی سنۆبەری تەمەن نزیکەی ٣٠ ساڵە ببڕدرێنەوە. ئەندامانی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەد لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ چوونە شوێنەکە و کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاریا ڕاگرت و بە شێوەیەکی کاتی ڕێگرییان لە بڕینەوەی درەختەکان کرد. عارف ئاکایا، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەد ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانییەوە زانیویانە لەسەر هەوڵی بڕینەوەی درەختەکان و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە بەرەبەیاندا درەختێک دەرهێنراوە و ئامادەکاریش دەکرا بۆ دەرهێنانی درەختەکەی تر.
دوای دەستوەردانی ژینگەپارێزان، چاوەڕوانییەکان بۆ پاراستنی درەختەکان بەهێزتر بوون؛ بەڵام دیمەنەکانی دواتر دەریانخست کە درەختە سنۆبەرە ٣٠ ساڵەیییەکان لە ڕەگەوە دەرهێنراون و لە شوێنێکی تر چێنراون. لە کۆتا ڕێکخستنی چوارڕیانەکەدا، ئەو دوورگەیەی ناوەڕاست کە درەختە دەرهێنراوەکانی لێبوو بە بەتاڵی هێڵدراوەتەوە و شوێنی تایبەت بۆ سووڕانەوەی ئۆتۆمبێلەکان دروستکراوە.
چالاکوانان ئاماژەیان بەوە کرد کە پێشتریش لە نێوان چوارڕیانەکانی کانتار و یەنی یۆل بڕینەوەی هاوشێوەی درەختەکان ڕوویستابوو، و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو درەختە ڕازێنەرەوانەی لە شوێنیان دەچێنرێن سوودی ژینگەییان بەس نییە. سەرا بووجاک، هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئامەد دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوونکردنەوەی لەسەر بابەتەکە دا.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres