PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

هۆشداری بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکە لە ئامەد، سێرت، ڕحا و ئێلح
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی ١٥، هۆشداری داوە لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و بای بەهێز لەو پارێزگایانەدا.

هۆشداری بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکە لە ئامەد، سێرت، ڕحا و ئێلح

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی ١٥، هۆشداری داوە لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و بای بەهێز لەو پارێزگایانەدا.

ناوەندی پێشبینی و هۆشداری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی ١٥، هۆشدارییەکی بۆ بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکە لە پارێزگاکانی ئامەد، سێرت، ڕحا و ئێلح بڵاوکردەوە.

بەپێی هۆشدارییەکە، پێشبینی دەکرێت بارانبارین لە سەرانسەری پارێزگای ئامەد، دەوروبەری سێرت، قەزاکانی باکووری ڕحا و هەروەها ناوەندی شاری ئێلح و قەزاکانی باکووری ئەو پارێزگایە بەشێوەیەکی خۆجێیی بەهێز بێت. لەم دۆخەدا ئەگەری ڕوودانی لافاو، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لێدانی هەورەبرووسکە، تەرزەی کەم و بای بەهێز لە کاتی بارانباریندا هەیە.

بەرپرسان داوایان لە هاووڵاتییان کردووە کە بەرامبەر بەم مەترسییانە وشیار و ئامادەبن، بەتایبەتی لە کاتی هاتوچۆ لە شوێنە کراوەکان و ئەو ناوچانەی ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار