سەرەکی

کاری ڕێگای ئامەد-فەرەقین بووە هۆی دروستبوونی ڕیزێکی درێژی ئۆتۆمبێل
کارکردن لە ڕێگای نێوان ئامەد و فەرەقین لە دەرچەی پردی ڕووباری دیجلە، بووە هۆی دروستبوونی ڕیزی درێژ و ناڕەزایەتی شۆفێران.
کارکردن لە ڕێگای نێوان ئامەد و قەزای فەرەقین لە دەرچەی پردی ڕووباری دیجلە، لەو ناوچەیەی کە لە یەکتربڕی سەیڕانتەپەوە تا یەکتربڕی ڕێگای زانکۆی دیجلە درێژ دەبێتەوە، بووە هۆی دروستبوونی ڕیزێکی چەند کیلۆمەتریی ئۆتۆمبێل. شۆفێران ناچار بوون چەندین خولەک لە ڕیزەکەدا چاوەڕێ بکەن.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان داوایان کرد کارەکان لەو کاتانەی ئێوارەدا ئەنجام بدرێن کە هاتووچۆ کەمترە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕێگاکەی ئێستا بەس نییە و پێویستە ڕێگای جێگرەوەی نوێ بۆ هاتووچۆ دروست بکرێت.
سەرچاوە: Diyarbakır Söz