PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پچڕانی کارەبا لە چوار گەڕەکی ناوچەی سووری ئامەد دوو هەفتەیە بەردەوامە
پچڕانی بەردەوامی کارەبا لە گەڕەکەکانی کۆزان، کاباساکال، تانۆغلو و ئارزووئۆغلوی سەر بە ناوچەی سوور کە نزیکەی دوو هەفتەیە بەردەوامە، جگە لە دروستکردنی کێشە بۆ نەخۆش، بەساڵاچووان و منداڵان، کاریگەریی نەرێنیشی لەسەر قوتابخانەکان دروست کردووە.

لە دوو هەفتەی ڕابردووەوە لە گەڕەکەکانی کۆزان، کاباساکال، تانۆغلو و ئارزووئۆغلوی سەر بە ناوچەی سووری ئامەد، بە بەردەوامی کارەبا دەپچڕێت. دانیشتووانی گەڕەکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کارەبا ڕۆژانە بە تێکڕا تەنیا ٤ تا ٥ کاتژمێر، لە هەندێک ڕۆژدا ٦ کاتژمێر دەدرێت و پچڕانەکانیش بە گشتی لە هەمان کاتژمێرەکانی ڕۆژدا ڕوو دەدەن.

پچڕانی کارەبا ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی بەتایبەت نەخۆش، بەساڵاچووان و منداڵانی قورس کردووە. کاریگەریی نەرێنیشی لەسەر قوتابخانەکان دروست کردووە و ڕاگەیەندراوە کە بۆ هەندێک قوتابخانە موەلیدە نێردراوە، بەڵام دیسانەوە قوتابییان زیانیان پێ گەیشتووە. قوتابییان بە بەرزکردنەوەی پلاکاردێک کە لەسەری نووسراوبوو "ئەگەر کارەبا نەبێت قوتابخانەش نییە" خۆپێشاندانیان کرد.

دانیشتووانی گەڕەکەکان ڕایانگەیاند بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەردانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای دیجلە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە. جەختیش کرایەوە کە سکاڵاکان بۆ بەرپرسان، لە نێویاندا پەرلەمانتاران، هیچ ئەنجامێکی نەبووە و خەڵکی ناوچەکە لەم ڕەوشە بێزارن.

سەرچاوە: Amida Haber

هەواڵی پەیوەندیدار