PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لێشاوی سەردانیکەران بۆ مزگەوتی گەورەی ئامەد بەردەوامە
مزگەوتی گەورەی مێژوویی ئامەد، لە هەوار چوار وەرزی ساڵدا ڕووبەڕووی گرنگیپێدانی زۆری گرووپە گەشتیارە ناوخۆییەکان دەبێتەوە.

لێشاوی سەردانیکەران بۆ مزگەوتی گەورەی ئامەد بەردەوامە

مزگەوتی گەورەی مێژوویی ئامەد، لە هەوار چوار وەرزی ساڵدا ڕووبەڕووی گرنگیپێدانی زۆری گرووپە گەشتیارە ناوخۆییەکان دەبێتەوە.

مزگەوتی گەورە کە یەکێکە لە شوێنە مێژوویی و ئایینییە گرنگەکانی ئامەد، لە چوار وەرزی ساڵدا وەک ناوەندی سەرنجی سەردانیکەران دەمێنێتەوە. گرووپە گەشتیارەکان کە لە دەرەوەی شارەوە دێن، بەبەردەوامی سەردانی مزگەوتەکە دەکەن.

مزگەوتی گەورە کە بە پێکهاتە تەلارسازییەکەی و بەوەی میوانداریی چەندین ئایین و کلتووری کردووە سەرنج ڕادەکێشێت، لە نێوان پەرستگا و هێما گرنگەکانی ئامەددایە.

چالاکوان ڕەمەزان یڵدز ئاماژەی بە پاشخانی مێژوویی مزگەوتەکە کرد و گوتی: "مزگەوتی گەورە، پەرستگای خۆری شارستانیەتی حوورییەکان بووە. جوولەکەکان دەیکەنە پەرستگای خۆیان. دوای پەرستگای جوولەکەکان، کاتێک ئامەد لەلایەن مەسیحییەکانەوە دەست بەسەردا دەگیرێت، دەیکەنە کەنیسە. لە ساڵی ٦٣٩ کاتێک موسڵمانان بە فەرماندەیی عیازبنی غەنەم ئامەد ڕزگار دەکەن و ئاڵای ئیسلام لەسەر شووراکان هەڵدەکەن، کەنیسەکە دەکرێتە مزگەوت. جەماوەری ناوچەکە سوڵتان ساسا دەکەنە پارێزگاری شار. یەکەم کاری سوڵتان ساسا ئەوە دەبێت کە کەنیسەکە بکاتە مزگەوت. لە تەنیشتیشیدا مەدرەسەی مەسعودییە کە ناوەندی زانست و زانیاری بوو دادەمەزرێنێت. مەدرەسەی مەسعودییە ئەركێک دەگرێتە ئەستۆ وەک فاکەڵتیی شەریعەتی ئێستا، لەوێ خوا و ئایین دەوترێتەوە. نەریتی مەدرەسەش لەو ڕێکەوتەوە تا بەڕۆژگارمان دەگات لە جوگرافیای ئەنادۆڵدا جێبەجێ دەکرێت، دەپارێزرێت، پپشتیوانی دەکرێت و تا ئەمڕۆکە هێنراوە. ئەم جوگرافیایە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە. ئایین و کلتوورە جیاوازەکان لەم جوگرافیایەدا ژیاون و دەوڵەمەندییەکی گەورەیان بەخشیوەتە ئەنادۆڵ."

سەرچاوە: Amida Haber

هەواڵی پەیوەندیدار