
پارێزگاری ئامەد زۆرلوئۆغڵو، سەردانی بارەگای نوێی ئافادی کرد
پارێزگار موراد زۆرلوئۆغڵو، لە بارەگای نوێی بەڕێوەبەرایەتیی ئافادی پارێزگا، هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی بەڕێوەبردنی کارەسات و توانای ڕووبەڕووبوونەوە کرد.
پارێزگاری ئامەد موراد زۆرلوئۆغڵو، سەردانی بارەگای نوێی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو (ئافاد)ی کرد و زانیاری لەسەر کارەکانی کارەسات و باری لەناکاو لەسەرانسەری شارەکەدا وەرگرت.
لە کاتی سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری پارێزگا ئيلامی چاکماک، زانیاریی وورد و تێروتەسەلی پێشکەش بە پارێزگار کرد دەربارەی بەڕێوەبردنی کارەسات لەسەرانسەری پارێزگاکە، چالاکییەکانی ئامادەکاری و توانای ڕووبەڕووبوونەوە لەبەرامبەر کارەساتی ئەگەریدا.
پارێزگار زۆرلوئۆغڵو، ژێرخانی فیزیکی و توانای تەکنیکیی بارەگا نوێیەکەی پشکنین و هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی کەمکردنەوەی مەترسییەکان، کاریگەریی پرۆسەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکان کرد.
سەرچاوە: Diyarbakır Söz