کوردستان

دوو زیندانیی خەڵکی دیاربەکر دوای ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازاد کران
عەدنان یاڵچن و ئینایەت مەتە دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن، لە زیندانی داخراوی جۆری Hی عەنتاب ئازاد کران.
عەدنان یاڵچن و ئینایەت مەتە دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن، لە بەردەم زیندانی داخراوی جۆری Hی عەنتاب پێشوازییان لێ کرا و ئازاد کران.
ئەم دوو کەسە لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ لە مێرسین دەستبەسەر کران و پاشان لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM) لە ئەدەنە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو و بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە زیندانە جیاوازەکاندا مانەوە. یاڵچن لە زیندانەکانی کورکچولەری ئەدەنە، جۆری Eی کۆنیا، جەیحان، سەمسوور، مەرەش، چەولیگ، جۆری Dی دیاربەکر و جۆری Hی عەنتاب؛ مەتەش لە زیندانەکانی کورکچولەری ئەدەنە، کۆنیا، سێرت، جەیحان، جۆری Dی دیاربەکر و جۆری Hی عەنتاب مابووەوە.
دوای ئازادکردنیان، یاڵچن و مەتە بەرەو دیاربەکری شاری خۆیان بەڕێ کەوتن.
سەرچاوە: Rûdaw