PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

زیاتر لە ١٦٠٠ پڕۆژە لە کابینەی نۆیەمدا لە دهۆک جێبەجێ کراون
لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە ١٦٠٠ پڕۆژە لە دهۆک دەستیان پێکردووە و زیاتر لە ٨٠٪یان تەواو بوون.

زیاتر لە ١٦٠٠ پڕۆژە لە کابینەی نۆیەمدا لە دهۆک جێبەجێ کراون

لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە ١٦٠٠ پڕۆژە لە دهۆک دەستیان پێکردووە و زیاتر لە ٨٠٪یان تەواو بوون.

لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە ١٦٠٠ پڕۆژە لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراون و ڕێژەی تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە بۆ زیاتر لە ٨٠٪ بەرز بووەتەوە.

مەجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت بۆ دهۆک، چەندین داواکارییان پێشکەش کراوە کە گرنگترینیان تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەیە کە بەهۆی نەبوونی نەختینە و نەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان وەستابوون. ئەو پڕۆژانەی وەستابوون سێکتەرەکانی پەروەردە، ڕێگەوبان، ئاوەڕۆ و تەندروستی دەگرنەوە؛ بەتایبەتی جەخت لەسەر ئەولەویەتدان بە هەندێک باڵەخانەی قوتابخانە و پڕۆژەکانی ڕێگەوبان کرایەوە.

سەید ساڵح ئاماژەی بەو پڕۆژە ستراتیژییانە کرد کە هێشتا بەردەوامن، لەوانە ڕێگەی دووسایدی بادری-ئیتێ کە ٧٠٪ی تەواو بووە، پارکی ئالۆکا و پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش کە پێداویستی ئاوی ٨٠ گوند دابین دەکات. هەروەها باسی لەوە کرد کە چەندین پڕۆژەی گرنگ لە سێکتەرەکانی ڕێگەوبان، کارەبا و تەندروستیدا بەردەوامن.

ئیدارەی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو دەستپێکردووە و بەشێکی زۆری مەنهۆڵ و هێڵەکانی ئاوەڕۆ لە سەرتاسەری شارەکەدا پاککراونەتەوە، هەروەها پڕۆژەی نوێش بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو جێبەجێ دەکرێن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار