
حکومەتی عێراق وەرگرتنی باج و گومرگ لە هێلکە و بەرهەمە گۆشتییە هاوردەکراوەکان دوادەخات
سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریی نرخی خۆراکی سەرەکی، پرۆسەی وەرگرتنی باج و گومرگی لەسەر هێلکە، مریشک و گۆشتی ئاژەڵی گەورەی هاوردەکراو دواخست.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، بڕیاری دواخستنی وەرگرتنی باج و گومرگی لەسەر هێلکە، گۆشتی مریشک و گۆشتی ئاژەڵی گەورەی هاوردەکراوی ڕاگەیاند.
ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە، پشتیوانیکردنی سەقامگیریی بازاڕی ناوخۆ و دڵنیابوونە لەوەی کە خۆراکی سەرەکی بە نرخێکی گونجاو بۆ توانای کڕینی هەموو هاووڵاتییان دەستەبەر بکرێت.
ئەم هەنگاوەی حکومەت دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریان دا نرخی فەرمیی دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٥٢٠ دیناری عێراقی بەرز بکەنەوە. بەرزبوونەوەی نرخەکە بووە هۆی ئەوەی لە بازاڕی ئازاددا نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٦٠ هەزار دینار تێپەڕێت، ئەمەش نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی بەرزکردەوە و باری ئابووریی سەر شانی هاووڵاتییانی قورس کرد.
سەرچاوە: Kurdistan24