
بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی دەوڵەت لە ١٧ پارێزگادا بە ٣٣٠ ئامێر و ٤٧٨ کارمەندەوە درێژە بە کارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو دەدات
بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی دەوڵەت لە دژی ئەو لافاوانەی بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە دروست بوون، لە ١٧ پارێزگادا بە تیم و کەرەستەی پێویستەوە دەستوەردان دەکات.
مەحمەد عاکیف باڵتا، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی دەوڵەت (DSİ) ڕایگەیاند کە دوای ئەو لافاوانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕوویان داوە، لە ١٧ پارێزگادا کەوتوونەتە کار و ٣٣٠ ئامێر و کەرەستە لەگەڵ ٤٧٨ کارمەنددا ئەرکدار کراون.
لە نێو ئەو پارێزگایانەی کارەکانیان تێدا بەڕێوەدەچێت بریتین لە: ڕحا (ئەیوبییە)، موغڵا (دالامان)، ئەنتالیا (دەمری، کاش)، ئەلعەزیز (ناوەند، کۆڤانجیڵار)، چەولیگ (ناوەند)، ئەستەنبوڵ (شیلە)، ئەدەنە (کاراتاش)، مێرسین (سیلیفکە، ئەردەملی، تارسوس، تۆڕۆسلار، ئەکدەنیز)، بورسا (یڵدرم، نیلوفەر)، کۆجائێلی (کاندرا)، یالۆڤا (چینارجک)، ڕیزێ (چایێلی، پازار) و شرناخ (جزیر)؛ هەروەها لە ئامەد، مەرەش، ئیزمیر و ئۆردو (فاتسا)ش کارەکان بەردەوامن.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی دەوڵەت بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا کار دەکەن و بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، چالاکییەکانیان لە مەیدانەکەدا بەبێ وەستان درێژە پێ دەدەن.
سەرچاوە: Urfanatik