
داگاى باڵاى تورکیا قەرەبووى مەعنەوى بۆ ئەو ئافرەتە بڕییەوە کە دەستگیرانەکەی لە ڕۆژى زەماوەنددا پاشگەز بووەوە
بۆردى دووەمی مافپەروەریى دادگاى باڵاى تورکیا بڕیاری داد: پاشگەزبوونەوەی پیاوەکە لە هاوسەرگیری لە ڕۆژى زەماوەنددا بێڕێزی بووە بەرامبەر مافە کەسییەکانی ئافرەتەکە، بۆیە دەبێت قەرەبووی مەعنەوی بدات.
كچ و کوڕێک لە ئەستەنبوڵ بڕیاریان دابوو لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ هاوسەرگیری بکەن. ڕۆژێک پێش زەماوەندەکە و لە شەوی خەنەبەندان، لەسەر دانانی زێڕ لە دەستی کوڕەکەدا دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروست بوو. ڕۆژی دواتر، کوڕەکە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە دەستگیرانەکەیەوە کرد و پێی ڕاگەیاند: "من لە هاوسەرگیری دەترسم و ناتوانم بیکەم"، هەروەها گوتی نایەت بۆ زەماوەندەکە.
دوای تێکچوونی دەستگیراندارییەکە، لایەنی کوڕەکە داوای یاساییان تۆمار کرد بۆ وەرگرتنەوەی دیارییەکان و داوای قەرەبوویان کرد؛ لایەنی کچەکەش سکاڵای بەرامبەریان تۆمار کرد و داوای قەرەبووی مادی و مەعنەوییان کرد. دادگای خێزانیی ١٣ی باکرکۆی بڕیاری داد بە گەڕانەوەی بەشێک لە زێڕ و زیوەکان، بەڵام داواکارییەکانی دیکەی ڕەت کردەوە. دواتر دۆسیەکە برا بۆ شوعبەی ٥٦ی دادگای هەرێمیی ئەستەنبوڵ و لە کۆتاییدا گەیشتە بۆردی دووەمی مافپەروەری لە دادگای باڵا.
دادگای باڵا بە پشتبەستن بە ماددەی ١٢١ی یاسای مەدەنیی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر تێکدانی دەستگیرانداری بێتە هۆی بەزاندنی مافە کەسییەکان، دەکرێت داوای قەرەبووی مەعنەوی بکرێت. دادگا بڕیاری داد کە ڕەفتارەکەی کوڕەکە لە ڕۆژی زەماوەنددا مافە کەسییەکانی ئافرەتەکەی بەزاندووە، بۆیە هەموو داواکارییەکانی کوڕەکەی ڕەت کردەوە و بڕیاری داد بە دانانی قەرەبووی مەعنەوی لەسەری.
سەرچاوە: Kurdistan24