PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

عیماد خۆشابای پیاوی ئایینی خەڵکی دهۆک بە وەکالەت بۆ سەرۆکایەتیی ئەسقەفێتی کلدانییەکان لە دیاربەکر دیاریکرا
کەنیسەی کلدانی، مۆنسینیۆر عیماد خۆشابای خەڵکی دهۆکی بە وەکالەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەسقەفێتی کاتۆلیکەکانی کلدانی لە دیاربەکر دیاریکرد.

عیماد خۆشابای پیاوی ئایینی خەڵکی دهۆک بە وەکالەت بۆ سەرۆکایەتیی ئەسقەفێتی کلدانییەکان لە دیاربەکر دیاریکرا

کەنیسەی کلدانی، مۆنسینیۆر عیماد خۆشابای خەڵکی دهۆکی بە وەکالەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەسقەفێتی کاتۆلیکەکانی کلدانی لە دیاربەکر دیاریکرد.

کەنیسەی کلدانی، دوای کۆچی دوایی سەرۆک ئەسقەف سەبری ئانار لە مانگی ڕابردوودا، مۆنسینیۆر عیماد خۆشابا گەرگیسی کە ئێستا سەرۆک ئەسقەفی کلدانییەکانی تاران و ئێرانە، بە وەکالەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەسقەفێتی کاتۆلیکەکانی کلدانی لە دیاربەکر دیاریکرد. خالید جەمال ئەلبێرت، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە.

عیماد خۆشابا لە ٤ی نیسانی ١٩٧٨ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان لەدایکبووە. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ وەک سەرۆک ئەسقەفی کلدانییەکانی تاران و ئێران دەستبەکاربوو، لەمەودواش بە وەکالەت سەرپەرشتیی ئەسقەفێتی دیاربەکر دەکات کە ناوەندی کۆمەڵگەی کلدانییەکانە لە تورکیا.

سەبری ئانار لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک ڕێبەری ڕۆحیی کلدانییەکانی تورکیا و سەرۆک ئەسقەفی دیاربەکر خزمەتی دەکرد. ناوبراو لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە شاری پاریسی فەرەنسا کۆچی دوایی کرد. دوای کۆچی دوایی ئانار، بە بڕیاری پاتریاکی کلدانییەکان پاوڵ نۆنای سێیەم، عیماد خۆشابا وەک بەڕێوەبەری پاتریاک (وەکیل) دیاریکرا و دەستبەکاربوو.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار