PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

لووتکەی سەرکردەکانی COP31 لە ئەنتاڵیا دەستی پێکرد
لە سێیەم ڕۆژی COP31دا و بە میوانداریی سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان، سەرکردەکانی جیهان لە ئەنتاڵیا کۆدەبنەوە.

لووتکەی سەرکردەکانی COP31 لە ئەنتاڵیا دەستی پێکرد

لە سێیەم ڕۆژی COP31دا و بە میوانداریی سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان، سەرکردەکانی جیهان لە ئەنتاڵیا کۆدەبنەوە.

لە چوارچێوەی ۳۱ەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31)، لە سێیەم ڕۆژیدا لووتکەی سەرکردەکان بە میوانداریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا دەستی پێکرد. سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتی ۱۰۲ وڵات، ۳۰۰ وەزیر و شاندی ئاستبەرز لە ۱۹۶ وڵاتەوە بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.

لە ئەنتاڵیا و لە ناوچەیەکدا کە ڕووبەرەکەی ۵۲۷ هەزار مەتر دووجایە و ناوی نراوە "ناوچەی شین"، سەرکردەکان بە ڕێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازییان لێدەکرێت و دوای گرتنی وێنەی یادگاریی بەکۆمەڵ، دەچنە هۆڵی ئانادۆڵو بۆ کۆبوونەوەی گشتی و دانوستانەکانی کەشوهەوا. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا نزیکەی ۱۰۰ هەزار کەس سەردانی ناوچەی شین بکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە داوەتنامەیەکی فەرمیی ئەردۆغان ئێوارەی سێشەممە ۱۰ی تشرینی دووەم گەیشتە ئەنتاڵیا و بەشداری لە دانیشتنەکاندا دەکات کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت. بارزانی و شاندەکەی لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا کە تا ۲۰ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت، بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی دووقۆڵیی ئاستبەرز، پانێڵ و کۆبوونەوەی سەر مێزی گرد دەکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار