
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە دەریای ئیجە ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەست دا
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێک لەگەڵ کەشتییەکی پۆلیس و نقوومبوونی بەلەمێکی دیکە لە دەریای ئیجە، بە کۆی گشتی ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەست دا.
لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە دەریای ئیجە، ١٢ کۆچبەر بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەست داوە. لە ڕووداوی یەکەمدا، لە نزیک دوورگەی میدیللی (لێسبۆس) بەلەمێک لەگەڵ کەشتییەکی پۆلیس پێکدادا و بەو هۆیەوە شەش کۆچبەر خنکان؛ لەنێو قوربانییەکاندا منداڵێک و چوار ژن هەبوون.
لە ڕووداوی دووەمیشدا، لە نزیک دوورگەی سیسام (سامۆس) بەلەمێکی بچووک نقووم بوو و شەش کۆچبەری دیکە گیانیان لەدەست دا. لە هەردوو ڕووداوەکەدا نەتوانرا گیانی کۆچبەران ڕزگار بکرێت.
بەکیر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرانی گەڕاوە، ڕایگەیاند کە هیچ هاووڵاتییەکی کورد لەنێو قوربانییەکاندا نەبووە. هێزە ئەمنییەکانی یۆنان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پەڕینەوە لە تورکیاوە بۆ یۆنان و وڵاتانی ئەورووپا، ڕۆژانە چاودێریی ئەم هێڵە سنوورییە دەکەن.
سەرچاوە: Kurdistan24