PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی دوای وەرزش، نیشاندەری مەترسیی مردنە
توێژینەوەیەکی کلینیکی کلیڤلاند دەریخستووە کە خاوبوونەوەی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی، مەترسیی مردن چوار هێندە زیاد دەکات.

گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی دوای وەرزش، نیشاندەری مەترسیی مردنە

توێژینەوەیەکی کلینیکی کلیڤلاند دەریخستووە کە خاوبوونەوەی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی، مەترسیی مردن چوار هێندە زیاد دەکات.

خێرایی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی دوای وەرزش، تاقیکردنەوەیەکە بە ناوی (HRR) دەناسرێت و نیشاندەرێکی گرنگی تەندروستی گشتییە.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن کلینیکی کلیڤلاند لە ئەمریکا لەسەر ٢٤٠٠ کەس ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەو کەسانەی دوای وەرزش لێدانی دڵیان بە خێرایی ناگەڕێتەوە باری ئاسایی، مەترسیی مردنیان چوار هێندە زیاترە. پزیشکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم خاوبوونەوەیە لە گەڕانەوەی لێدانی دڵ، لە بەرزیی پەستانی خوێنیش مەترسیدارترە.

دکتۆر نیکا گۆڵدبێرگ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە نیویۆرک، ڕایگەیاندووە کە تاقیکردنەوەی (HRR) تەنها بۆ تەندروستی دڵ نییە، بەڵکو دەتوانێت وەک ئاگادارکەرەوەیەکی پێشوەختە بۆ دۆزینەوەی کێشە شاراوەکانی دیکەی جەستە کار بکات. بنەمای زانستی ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەماری ڤاگۆس، کەناڵی سەرەکی پەیوەندی نێوان مێشک و ئەندامەکانی جەستەیە و کۆنترۆڵی دۆخی دڵەڕاوکێ و حەوانەوە دەکات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار