PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

ئەمەریکا ٣ نەوتکێشی ئێرانی لە ئۆقیانووسی هیند دەستبەسەر کردووە و ڕوویان لە کەناراوەکانی ئەمەریکایە
سوپای ئەمەریکا سێ نەوتکێشی ئێرانی کە لە ئۆقیانووسی هیند دەستی بەسەردا گرتبوون، لە ڕێگەی ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە بەرەو کەناراوەکانی ئەمەریکا دەبات.

ئەمەریکا ٣ نەوتکێشی ئێرانی لە ئۆقیانووسی هیند دەستبەسەر کردووە و ڕوویان لە کەناراوەکانی ئەمەریکایە

سوپای ئەمەریکا سێ نەوتکێشی ئێرانی کە لە ئۆقیانووسی هیند دەستی بەسەردا گرتبوون، لە ڕێگەی ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە بەرەو کەناراوەکانی ئەمەریکا دەبات.

سوپای ئەمەریکا لە ئۆقیانووسی هیند دەستی بەسەر سێ نەوتکێشی ئێرانییدا گرت کە بڕی نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەڵگرتبوو، کە بەهایەکەی بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت. ئەو کەشتییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران خرابوونە لیستی سزاکانەوە.

لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پلاتفۆرمی (TankerTrackers) ڕایگەیاند کە نەوتکێشە دەستبەسەرکراوەکان لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی بەرەو کەناراوەکانی ئەمەریکا دەڕۆن و هیچ شوێنی گەیشتنێکی فەرمی لە ڕادارەکانیاندا نییە، بەڵام ڕێڕەوەکەیان بە ڕوونی بەره و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.

بەپێی زانیارییەکانی (Kpler)، هەردوو نەوتکێشی "Majestic X" و "Tiffany" لە ئێستادا لە کەناراوەکانی باکووری بەرازیل دەڕۆن. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦، نەوتکێشی "Tiffany" و لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦، نەوتکێشی "Majestic X" لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لە ئۆقیانووسی هیند ڕاگیران. پێش دەستبەسەرداگرتنیان، هەردوو کەشتییەکە ڕوویان لە چین و سنگاپوور بوو، بەڵام دوای دەستبەسەرداگرتنیان ڕێڕەوی ڕۆشتنیان گۆڕدرا. کەشتیی سێیەم کە ناوەکەی "Lenor"ە، کەشتییەکی گەورەی نەوتکێشە و لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە کەناراوەکانی باشووری سریلانکا لەلایەن ئەمەریکاوە ڕاگیراوە.

پێنتاگۆن ئەم ئۆپەرسیۆنانەی وەکوو هەوڵێک بۆ ڕاگرتن و تێکدان لەو تۆڕە نێودەوڵەتییانە وەسف کرد کە هاوکاری دارایی پێشکەش بە حکومەتی تاران دەکەن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار