سەرەکی

لە کەبانی ئەلازیغ، پیاوێک بە تفەنگ ژنە پێشووەکەی خۆی کوشت
لە شارۆچکەی کەبان، ژنێکی ٥٦ ساڵان بەهۆی تەقەی هاوسەری پێشوویەوە گیانی لەدەستدا.
لە گوندی دێنیزلی (ئاغندۆن)ی سەر بە شارۆچکەی کەبانی ئەلازیغ، پیاوێک بە ناوی (A.P) چوو بۆ ماڵی هاوسەری پێشووی بە ناوی نازمییە (٥٦ ساڵان) کە دایکی دوو مناڵ بوو و ٦ ساڵ بەرێ لە یەک جیا ببونەوە، و بە تفەنگ تەقەی لێکرد.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران. تەرمی ژنەکە دوای کارە سەرەتاییەکان لە مەڵبەندی تەندروستی کەبان، بۆ پشکنینی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادوەری لە نەخۆشخانەی زانکۆی فڕات کرا.
تۆمەتبارەکە کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتبوو، لە ئۆپراسیۆنێکی جەندرمەدا دەستگیرکرا.
سەرچاوە: Rûdaw