
گەشتێکی مەترسیدار بە تەکەرێکی کارەبایی لە چەولیکەوە بۆ ئامەد
رەسووڵ باگجی، خەڵکی چەولیک کە لە یالۆڤا دەژی، رێگەی چەولیک-ئامەدی بە تەکەرە کارەباییەکەی بڕی.
رەسووڵ باگجی، کە خەڵکی چەولیکە و لە یالۆڤا دەژی و حەزی زۆری بۆ سروشت هەیە، رێگەیەکی سەختی لە چەولیکەوە بۆ ئامەد بە تەکەرە کارەباییەکەی تەواو کرد. ئەو بە ناوچە شاخاوییەکان و شوێنە نەناسراوەکاندا تێپەڕی و گەشتەکەی ئەنجام دا.
باگجی کە دیمەنە ناوازەکانی کاتی گەشتەکەی بە مۆبایل و کامێراکەی تۆمار کردبوو، لە رێگەی گەڕانەوەیدا تووشی تاریکی شەو بوو، بەڵام سەرەڕای هەموو سەختییەکان بە سەرکەوتوویی گەشتەکەی کۆتایی پێ هێنا.
باگجی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گەشتە بۆ ئەو تەنیا ئامرازێکی گواستنەوە نییە و وتی: "لە هەموو پشوویەکدا دێمە زێدەکەم چەولیک، نەک تەنیا بۆ سەردانی خێزانەکەم، بەڵکو هەوڵ دەدەم شارەکانی دەوروبەریش بناسم. بە تەکەرە کارەباییەکەم بە ناو شاخ و سروشت و ئەو شوێنانەدا دەگەڕێم کە کەمتر کەس پێی گەیشتووە. ئەم گەشتەی لە چەولیکەوە بۆ ئامەد ئەنجامم دا بۆ من ئەزموونێکی نایاب بوو. هەرچەندە لە رێگەی گەڕانەوەدا تووشی تاریکی شەو بووم و ئەم جۆرە گەشتانە پێویستیان بە سەرنجێکی زۆر هەیە، بەڵام خۆشەویستیم بۆ سروشت هەرگیز کەم نابێتەوە. بەردەوام دەبم لە بینینی شوێنی نوێ و تۆمارکردنی جوانییە شاراوەکانی سروشت."
سەرچاوە: Diyarbakır Yenigün