PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی بۆچوون
بۆچوون

ئەوانەی بێ ئەوەی بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ بڕیار دەدەن
ئەو هەڵبژاردنەی مرۆڤ کە دەیەوێت خۆی بپارێزێت، نابێت ببێتە مافێک بۆ ناوزڕاندنی تێکۆشەران.

ئەوانەی بێ ئەوەی بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ بڕیار دەدەن

ئەو هەڵبژاردنەی مرۆڤ کە دەیەوێت خۆی بپارێزێت، نابێت ببێتە مافێک بۆ ناوزڕاندنی تێکۆشەران.

لە سیاستەتی کوردیدا هەڵوێستێک هەیە کە دەبێت قسەی لەسەر بژین: هێرشە بێبڕانەوەکانی ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا پەیوەندییان بە هیچ لایەنێکی کوردییەوە نەکردووە کە تێکۆشانی بۆ مافە نەتەوەیی یان بەکۆمەڵەکان کردبێت، هیچ بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشیان نەگرتووەتە ئەستۆ و دەستیان نەخستووەتە ژێر بەردێک، بۆ سەر ئەو کەسانەی بەشێکی گرنگی تەمەنی خۆیان بەم تێکۆشانە بەخشیوە.

لێرەدا قسە لەسەر هەموو ئەو کەسانە ناکەم کە ئەندامی ڕێکخراوێک نین. مرۆڤ دەتوانێت بێ ڕێکخراویش بیر بکاتەوە، بەرهەمی هەبێت و بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی بکات. دەکرێت بێ ئەوەی پەیوەندی بە هیچ حیزبێکەوە بکات، بەشدارییەکی بەنرخ بكات. ئەوەی من قسەی لەسەر دەکەم، ئەو هەڵوێستەیە کە خۆی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگرێتە ئەستۆ، بەڵام هەموو ئەوانەی بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ تاوانبار دەکات؛ لە پشتی هەر هەوڵێکەوە پلانی شاراوە، لە پشتی هر هەوڵێکی یەکێتییەوە پەیوەندیی گوماناوی، و لە ناو هر هەوڵێکی سیاسییدا بەدوای خیانەتدا دەگەڕێت.

ژمارەی ئەم کەسانە ڕەنگە زۆر نەبێت. بەڵام ئەو دەنگەدەنگەی دەینێنەوە، لەو کارەی دەیکەن زۆر گەورەترە.

ئەو سنوورەی بۆ "سەلامەتیی خۆم" کێشراوە

کاتێک باس لە کەسێک دەکەم کە لە خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی خۆی دەستبەردار نابێت، مەبەستم کەسێک نییە کە لەناو زێڕ و زێو و لۆکسدا بژی. ئەم کەسە دەکرێت لە ڕێستۆرانتێکدا قاپ بشوات، لە دوکانێکدا کار بکات، پێڵاو چاک بکاتەوە یان خوێندنی تەواو کردبێت و ببووە خاوەن پڕافێشن. ئەوەی ڕزقی خۆی لە چ کارێکەوە دابین دەکات، پەیوەندی بەم باسەوە نییە. هەموو ماندووبوون و ڕەنجێک شایەنی ڕێزە.

ئاسوودەیی لەم شوێنەدا، ئەو سنوورە پارێزراوەیە کە مرۆڤ بۆ خۆی دیاری دەکات: "با هیچم بەسەر نەێت."

لە کۆبوونەوەیەکدا دیار نەبم. هیچ بەرپرسیاریەتییەک نەکەوێتە سەر شانم. ناوم لەگەڵ هیچ کار و دەستپێشخەرییەکدا نەهێنرێت. کاتێک پێویست بوو بتوانم بکشێمەوە. بەڵام لە هەمان کاتدا سەختترین بڕیار و دادوەریش لەسەر ئەو کەسانە بدم کە هەموو ئامادەیییەکیان نیشان داوە.

ئێمە ناتوانین داوا لە هەموو کەس بکەین کە هەمان مەترسی بگرێتە بەر. مرۆڤەکان ترس، بەرپرسیاریەتیی خێزانی، کێشەی تەندروستی و خەمی بژێویی ژیانیان هەیە. ئەمە تێگەیشتنی بۆ دەکرێت. بەڵام چۆن ڕوون دەکرێتەوە کە کەسێک داوای تێگەیشتن بۆ ترسی خۆی دەکات، بەم شێوەیە دڵڕەقانە بەرامبەر ئەو بەرپرسیاریەتییە بڕەفتارێت کە کەسێکی دیکە وەریگرتووە؟

حەزی مرۆڤ بۆ پاراستنی خۆی، نابێتە مافێک بۆ ناشرینکردنی ئەوانەی تێدەکۆشن.

با بابەتی ڕەخنە ڕوون بێت

ئێمە ڕەخنە لەو تێگەیشتنانە دەگرین کە داهاتووی کورد لەناو باڵادەستیی سیاسیی تورک، عەرەب یان فارسدا بە تواوەیی دەبینن. ڕەخنە لەو سیاسیاتانە دەگرین کە مافە نەتەوەییەکانی کورد بۆ داهاتوویەکی نادیار دوا دەخەن و ئیرادەی ئەوان لەسەر خاکی خۆیان بە ڕەزامەندیی ناوەندەکانی ترەوە دەبەستنەوە. ئەم گوفتوگۆیە زەمینەیەکی ڕوونی هەیە: داهاتوو، پێگە و سەروەریی گەلی کورد.

ئەی زەمینەی ئەو هێرشانە چییە کە دەکرێنە سەر ئەوانەی بەرگری لە مافی کورد دەکەن بۆ ئەوەی وەک هەر نەتەوەیەکی تر لەسەر خاکی خۆیان خاوەن سەروەری بن؟

کەسێک هەڵدەستێت و دەڵێت: "کێشەی کورد تەنیا ئەوە نییە چۆن ڕاهاتنێکی باشتر لەگەڵ سیستەمی سیاسیی ئەوانی تردا بکات؛ بەڵکو کێشەی ئەوەیە بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات." بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ خەڵکدا کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوە ڕێکدەخات، دەنووسێت، هەوڵی ڕێکخستن دەدات و بەرپرسیارێتیی دروستکردنی یەکێتییەک دەگرێتە ئەستۆ.

ئێوە دژی کەمدام لە بۆچوونەکانی ئەون؟

ئایا بەرنامەکەی بە ناتەواو دەبینن؟ ڕوونی بکەنەوە. ئایا شێوازی ڕێکخستنەکەی بە هەڵە دەزانن؟ گنگشەی لەسەر بکەن. ئایا ئیدعای نوێنەرایەتیکردنی بە کێشەدار دەبینن؟ بپرسن لەسەر چ دەسەڵاتێک بەندە. ئایا لە نێوان قسە و ڕەفتاریدا دژایەتییەک هەیە؟ بیخەنە ڕوو.

هەر یەکێک لەوانە پێویستن. داکۆکیکردن لە قەزیەیەکی نەتەوەیی کەس لە ڕەخنە بەخشراو ناکات. مێژوویەک لە خەبات و ماندووبوونیش لە بەرامبەر هەڵەکانی ئامادەدا حەسانە بە کەس نادات.

بەڵام هەمیشە بەستنەوەی خەڵک بە شوێنێکەوە، نێتخوێندنەوە بێ خستنەڕووی بەڵگە، و پیسکردنی هەر هەنگاوێکیان بە گومان، چ لێدوان و گنگشەیەک بەرەو پێش دەبات؟ ئەگەر ئیدعایەکتان هەیە، بەڵگە و بنەماکەی بیخەنە ڕوو. بە دروستکردنی گومان لەسەر ناوی خەڵک، هەڵسەنگاندنی سیاسی ناکرێت.

بێدەنگی لە بەرامبەر دەوڵەتدا، ئازایەتی لە بەرامبەر گەلی خۆتدا

ئەو دژایەتییەی کە دەبێت قسەی لەسەر بكرێت لەمەدا دەردەکەوێت. هەندێک کەس کە قسەیان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی دەوڵەتدا نابیسترێت کە مافەکانی کورد سنووردار دەکات، کاتێک کوردان هەوڵ دەدەن لە نێوان خۆیاندا هەنگاوێک بنێن، لەپڕدا زۆر ئازا دەبن.

ئەو توندییەی بەرامبەر دەوڵەت بەکاری ناهێنن، ئاڕاستەی ئەو کەسانەی دەکەن کە لە ناو گەلی خۆیاندا بەرپرسیارێتی لەئەستۆ دەگرن. ئەو ڕستانەی بەرامبەر سیاسەتەکانی ئینکارکردن نایڵێن، بە ئاسانی بەرامبەر ئەو کەسانە دەیلێن کە کۆبوونەوەیەک دەکەن، بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە یان هەوڵی دروستکردنی هاوبەشییەک دەدەن.

مافی خۆمانە هۆکاری ئەمە بپرسین.

چونکە لێرەدا هەڵبژاردنی ئامانجەکە خۆی مانایەکی سیاسی هەیە. بێدەنگبوون لە بەرامبەر بەهێزەکاندا و هێرشکردنە سەر ئەو کەسانەی دەستت پێیان دەگات، پێوەری ئازایەتیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بەتایبەت کاتێک ئەو کەسانەی لە ژێر ئامانجی ڕەخنەکاندان دەتوانن وەڵامتان بدنەوە، لەگەڵتاندا گفتوگۆ بکەن و لە هەمان ژینگدا بن؛ بەڵام لە بەرامبەر دەوڵەتدا هەمان ڕوونی نیشان نادەن، دەبێت بەر لە هەر شتێک حساب بۆ ئەم هەڵوێستە بۆ خۆتان بکەنەوە.

بێگومان باسی هەڵەی خەڵکی خۆمان دەکەین. بەڵام باسی ئەوەش دەکەین کە چۆن بێدەنگی لە بەرامبەر سەرکوتکاری دەوڵەتدا، دەبێتە هاوشانی تووڕەییەکی بێسنوور بەرامبەر هەر هەوڵێکی کورد.

ڕێگەنەدان بە ژیانی هیچ هەوڵێک

کاتێک کوردان ناتوانن کۆببنەوە، دەوترێت "چاوەڕێی چی دەکەن بۆچی یەکناگرن؟". کاتێکیش هەوڵی کۆبوونەوە دەدەن، ئەمجارەیان لەسەر ئەوەی لەگەڵ کێ، بۆچی و بە چی حسابێک کۆبوونەتەوە تۆمەتبار دەکرێن.

دوورکەوتنەوەیان بە کەموكوڕی و گەڕانیان بەدوای هاوبەشیدا بە گومان تێدەگەیشترێت. قسەکردنیان بە بێپێویست و بێدەنگبوونیان بە بێبەرپرسیارێتی دادەنرێت. هەنگاونانیان بە هەڵە و چاوەڕێکردنیشیان بە دەستەوەستان دەبینرێت.

بەم پێوەرانە هیچ هەوڵێک ناتوانێت گەشە بکات. چونکە هەر لە سەرەتاوە، دەرفەتی هەڵەکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لە دەستیان وەردەگیرێتەوە.

لە کاتێکدا سیاست کارێک نییە کە مرۆڤی بێكەموكوڕی لە مەرجی بێعەیبدا بیکات. مرۆڤەکان بە جیاوازیی بیروڕا، بە سنووردارێتی و بەو بارە قورسەی لە ڕابردووەوە هەڵیانگرتووە کۆدەبنەوە. بەرنامەیەک پێکدەهێنن، تاقیی دەکەنەوە، هەڵەکانی دەبینن و هەوڵی گۆڕینی دەدەن. بەهای ڕەخنەش لەێرەدا دەردەکەوێت: تا ئەو شوێنەی یارمەتی دروستکردنی کارێکی بەهێزتر بدات.

بەلام زمانێک کە بەردەوام سووکایەتی بکات و تێکۆشانەکان هەر لە سەرەتاوە بێبایەخ بکات، لە دوای خۆی بێبڕوایی جێدەهێڵێت. دوای ماوەیەک، مرۆڤەکان نەک تەنیا لەبەر ترس لە دەوڵەت، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە هێرشی دەوروبەری خۆشیان ماندوو دەبن، لە هەنگاونان دەکشێنەوە.

ئایا ناکرێت بپرسین کە ئەمە چی بۆ تێکۆشانی نەتەوەیی زێدە دەکات؟

دابەشکردنی بەرپرسیارێتی بێ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی

من بە هیچ کەسێک ناڵێم "تۆ تێکۆشاندنت نەکردووە، بێدەنگ بە". بۆ قسەکردن پێویست بە بڕوانامەی خزمەتی ڕابردوو ناکات. هەندێک جار کەسێک لە دەرەوە سەیر دەکات، دەتوانێت هەڵەیەک ببێنێت کە ئەوانەی ناوەوە نایبینن. کەسێک کە بە هیچ پێکهاتەیەکەوە بەستراوە نەبێت، دەتوانێت ڕەخنەیەکی زۆر بەجێ بگرێت.

بەڵام مافی ڕەخنەگرتن، بەرپرسیارێتیی ئەو قسەیەی دەوترێت لەناو نابات. ئەگەر تاوانبارکردنێک دەکەن، دەبێت بەڵگەتان هەبێت. ئەگەر ڕێگەیەک مەحکوم دەکەن، دەبێت هۆکارەکەی ڕوون بکەنەوە. ئەگەر هەموو کەسێک بە ناتەواو دەزانن، دەبێت گوێبیستی ئەوەش ببین کە بە بڕوای ئێوە ڕێگەی ڕاست چییە.

ئەو ڕێگەیەی پێشنیازی دەکەن چییە؟ مافە نەتەوەییەکانی کورد بە چ هەوڵێکی سیاسی بەدەست دێن؟ بە چ ڕێکخستنێک، بە چ دامەزراوەیەک، بە چ جۆرە بەشدارییەکی کۆمەڵایەتی؟

بێ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرێتەوە، ناوبردنی کەسەکان لە گوتارەکاندا ڕێگە نیشانی هیچ کەسێک نادات.

لە بەرامبەر گەلی کورددا کێشەی قورس هەن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، پێویستی بەو کەسانە هەیە کە بیر دەکەنەوە، دەنوسن، ڕێکدەخرێن و هەوڵ دەدەن بگەنە یەکتر. مەرج نیست هەموو وتەیەکیان بە ڕاست وەربگرین. بەڵام کاتێک باس لە کارەکانیان دەکەین، دەبێت ڕەنج، بەڵگە و دادپەروەری لەبەرچاو بگرین.

ناڕەزایەتیی من بەرامبەر بەو تێگەیشتنەیە کە خۆی لە هەموو بەرپرسیارێتییەک دەشارێتەوە و مافی ئەوە بە خۆی دەدات دادگەریی هەمووان بکات. بەرامبەر بەو هەڵوێستەیە کە بیانووی بێسنوور بۆ ترسەکانی خۆی دەدۆزێتەوە، بەڵام بچووکترین تێگەیشتن بۆ تێکۆشانی خەڵکی تر نیشان نادات.

دەکرێت بڵێن "با هیچم لێ نەێت". دەشتوانن هۆکارەکانی ئەمەش ڕوون بکەنەوە. بەڵام کاتێک لەو سنوورە تێدەپەڕن و ئامانجی ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە هەوڵ دەدەن شتێک بۆ گەلەکەیان بکەن، تەنیا لەبەر ئەوەی کەوتوونەتە جووڵە، ئیدی هەڵوێستی ئێوەش دەبێتە بابەتێک بۆ قسەلەسەرکردن.

پرسیارەکە ڕوونە: چیتان لەو کەسانە دەوێت کە داوای دەسەڵاتداریی کوردان لەسەر خاکی خۆیان دەکەن و بەرپرسیارێتیی ئەمە لە ئەستۆ دەگرن؟ ئایا دەتانەوێت هەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە، یاخود هیچ شتێک نەکەن؟

هەواڵی پەیوەندیدار