PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پێشبڕکێی ئۆف-ڕۆد لە بیابانی ئەنبار گەشتیاری بووژاندەوە
پێشبڕکێیەکی ئۆف-ڕۆد لە بیابانی ئەنبار بەڕێوەچوو، کە گەنجانی شۆفێری کۆکردەوە و بووە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.

پێشبڕکێی ئۆف-ڕۆد لە بیابانی ئەنبار گەشتیاری بووژاندەوە

پێشبڕکێیەکی ئۆف-ڕۆد لە بیابانی ئەنبار بەڕێوەچوو، کە گەنجانی شۆفێری کۆکردەوە و بووە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.

لە بیابانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، ئۆتۆمبێلخوازان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێی "ئۆف-ڕۆد"دا کرد، بە ئامانجی تێپەڕاندنی ڕێڕەوە سەخت و قوڕاوییەکان و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.

ڕەعد مەجید، یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە ڕایگەیاند، ئەم چالاکییە گەنجانی هان داوە بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلەکانیان و بیرۆکەیەکی نوێی بۆ ناوچەکە هێناوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە چالاکییەکە بە ڕێژەی سەدا سەد سەرکەوتوو بووە و خزمەتێکی بەرچاوی بە گەشتیاری کردووە.

شۆفێرانی بەئەزموون لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەوە بە ئۆتۆمبێلە بەهێز و دەستکاریکراوەکانیانەوە لە ڕێڕەوەکاندا کێبڕکێیان کرد و خۆشحاڵیی خۆیان بە کەشوهەوا و کوالێتی ڕێکخستنی چالاکییەکە دەربڕی. لەو چالاکییەدا کە لەلایەن یانەی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسکیلی عێراقەوە ڕێکخرابوو، جگە لە پێشبڕکێی سەرەکی، نمایشەکانی پەڕەشوتوانیش ئەنجام دران.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار