سەرەکی

لە ئەندۆنیزیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦٫٦ پلە ڕوویدا
لە باشووری ڕۆژئاوای شاری توئال لە ئەندۆنیزیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦٫٦ پلە و لە قووڵایی ٦٨ کیلۆمەتر تۆمارکرا، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و مادی ڕانەگەیەندراوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، لە ئیستادا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦٫٦ پلە لە قووڵایی ٦٨ کیلۆمەتر و لە ١٤٨ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری توئال لە ئەندۆنیزیا ڕوویداوە.
بەرپرسان ڕایانگەیاند کە دوای بوومەلەرزەکە هیچ هۆشیارییەکی سونامییان نەداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی یان مادی نەبووە.
ئەندۆنیزیا کە دەکەوێتە سەر هێڵی ئاگری زەریای هێمن، بەهۆی جووڵە بەردەوامەکانی زەوی لەو ناوچەیەدا، زۆر جار ڕووبەڕووی بوومەلەرزەی هاوشێوە دەبێتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24