PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە عەلۆفەی هەولێر نرخەکانی پەتاتە دابەزیون و هی پیازیش بەرز بوونەتەوە
لە گەڕەکی عەلۆفەی هەولێر نرخی پەتاتە کەمێک دابەزیوە، بەڵام نرخی پیاز دوو هێندە زیادی کردووە.

لە عەلۆفەی هەولێر نرخەکانی پەتاتە دابەزیون و هی پیازیش بەرز بوونەتەوە

لە گەڕەکی عەلۆفەی هەولێر نرخی پەتاتە کەمێک دابەزیوە، بەڵام نرخی پیاز دوو هێندە زیادی کردووە.

لە گەڕەکی عەلۆفەی هەولێر نرخەکانی پەتاتە تا ڕادەیەک دابەزیون، بەڵام نرخەکانی پیاز ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە.

فرۆشیار گەیلان محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆر پەتاتە لە مووسڵەوە نرخەکان نزم بوون، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمیی بەرهەمەوە نرخەکان بەرز بوونەتەوە.

هەفتەیەک لەمەوبەر پەتاتە هەرزان بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی زیادی کردووە. نرخی پیازیش کە مانگێک لەمەوبەر کیلۆی بە ٤٠٠ تا ٦٠٠ دینار بوو، ئەمڕۆ لە عەلۆفە گەیشتووەتە ١,٤٠٠ دینار و ئەو نرخەی هاووڵاتییان دەیدەن نزیكەی ٥٠٠،١ تا ٠٠٠،٢ دینارە. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەرزبوونەوەکە پەیوەندی بە زیادبوونی کرێوە هەیە.

سەرچاوە: +964 (کوردی) - پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار