
قۆناغی دووەمی سیستەمی ڕووناککردنەوەی شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر دەستی پێکرد
لە چوارچێوەی پلانی جوانکاریی شاری هەولێر، قۆناغی دووەمی کارەکانی ڕووناککردنەوە و ڕازاندنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی ٦٠ مەتری دەستی پێکرد.
قۆناغی دووەمی سیستەمی ڕووناککردنەوەی شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر جێبەجێ کرا. ئەم قۆناغە بەشێکە لەو پلانە بەردەوامانەی کە بە ئامانجی نوێکردنەوەی دیمەنی شەوانەی شار و پێشکەشکردنی سیمایەکی مۆدێرن بۆ شارەکە ئەنجام دەدرێت.
پڕۆژەکە ئامانجی ئەوەیە دیمەنێکی نوێ و سەرنجڕاکێش بە شەقامە سەرەکییەکانی شار ببەخشێت و بە بەکارهێنانی سیستەمی ڕووناککردنەوەی مۆدێرن و سووک، شەقامەکان ڕووناک بکاتەوە. بەمەش دیمەنی شار لە شەواندا شێوازێکی جوان و ڕێک دەگرێت.
ئەو سیستەمەی بەکارهاتووە، بە تایبەتمەندی ڕەنگ و دیزاینی تایبەت، دیمەنی جوانی شەقامەکان زیاد دەکات، هاوکات بەهۆی کێشە سووکەکەیەوە، چارەسەرێکی ژینگەیی پێشکەش دەکات.
سەرچاوە: هەواڵی فەرمیی پارێزگای هەولێر