PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە هەولێر دۆلار نییە، نرخی سەد دۆلار گەیشتە ١٧٢ هەزار دیناری عێراقی
بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ڕایگەیاند کە بەهۆی کەمیی دۆلارەوە، نرخی سەد دۆلار بۆ ١٧٢ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

لە هەولێر دۆلار نییە، نرخی سەد دۆلار گەیشتە ١٧٢ هەزار دیناری عێراقی

بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ڕایگەیاند کە بەهۆی کەمیی دۆلارەوە، نرخی سەد دۆلار بۆ ١٧٢ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

بەرپرسێکی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ڕایگەیاند کە دۆلار لە بازاڕدا دەستناکەوێت و ئامادەییی نییە، بۆیە ئەمڕۆ نرخی سەد دۆلار گەیشتووەتە ١٧٢ هەزار دیناری عێراقی.

کەفی خۆشنا ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بریتییە لە نەدانی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق و دابیننەکردنی دۆلاری پێویست لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ بازرگانان. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم دۆخە کڕینی دۆلاری لە بازاڕدا سەخت کردووە و بووەتە هۆی کەمتڕبوونەوەی بڕی دۆلاری بەردەست.

کەفی خۆشنا بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی گرت و ڕایگەیاند کە زەیدی بەرپرسیارە لەوەی کە وتبووی "نرخی سەد دۆلار لە ١٥٥ هەزار دیناردا جێگیر دەکەین"، بەڵام لە دوای ئەوە نرخەکەی بۆ ١٧٢ هەزار دینار بەرزبووەوە.

سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'

هەواڵی پەیوەندیدار