سەرەکی

لە هەولێر ڕۆمانی 'دواین شەڕی ژەنەڕاڵ'ی جان دۆست بە فەرمی ناسێندرا
لە هەولێر، بە ئامادەکردنی ئارین مەسرور بارزانی، ڕۆمانی 'دواین شەڕی ژەنەڕاڵ'ی جان دۆست لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن دەزگای کوردستان ناسێندرا.
لە هەولێر، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ ناساندنی پەرتووکەکە بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەکردنی ئارین مەسرور بارزانی و لەلایەن دەزگای کوردستانەوە ڕێکخرابوو، تێیدا ڕۆمانی "دواین شەڕی ژەنەڕاڵ"ی نووسەر جان دۆست ناسێندرا.
ڕۆمانەکە باس لە مێژوو، ژیان و خەباتی بنەماڵەی بارزانی دەکات.
پەرتووکەکە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی دۆزەوە بە زمانی کوردی چاپکراوە و بە شێوەیەکی هاوكات بە زمانی عەرەبیش لە بەیروت بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە: Erbil Governorate (Parêzgeha Hewlêr) official news