کوردستان

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کەمپەکەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان (CTD) ڕایگەیاند کە هێرشێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەمپێکی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەباتی هەولێر ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دژەتیرۆر، کاتژمێر ٢٢:١٩ی شەوی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کەمپی پەنابەرانیان کردووەتە ئامانج و تەقیونەتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێنەکەوتووەتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24