PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پێشانگایەکی ناساندنی مارکە جیهانییەکانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کرایەوە
پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە ئامانجی ناساندنی ئۆتۆمبێلی مارکە بەناوبانگەکانی جیهانە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

پێشانگایەکی ناساندنی مارکە جیهانییەکانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کرایەوە

پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە ئامانجی ناساندنی ئۆتۆمبێلی مارکە بەناوبانگەکانی جیهانە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

پێشانگای ئۆتۆمبێل کە لەلایەن کۆمپانیای "ئێڤینیۆ" لە هەولێر ڕێکخراوە، چەندین مۆدێلی جیاوازی مارکە نێودەوڵەتییەکانی ئۆتۆمبێل نمایش دەکات. لە پێشانگاکەدا جگە لە ئۆتۆمبێلە گرانبەها و دەگمەنەکان، ئۆتۆمبێلی مارکە چینییەکانیش بوونیان هەیە.

گێلان سێروود، یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە ڕایگەیاند، ئەم پێشانگایە جگە لەوەی ئۆتۆمبێلی جیاواز و تایبەتی لەخۆ گرتووە، زۆربەیان مارکەی بەناوبانگن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم کارە ناساندنی ئەو مارکانەیە کە لە کوردستان هەن بەڵام خەڵک بە باشی نایانناسن، بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر سەردانیان بکەن.

پێشانگاکە تا ١٨ی ئەم مانگە، هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ١٢ی شەو بۆ سەردانی هاووڵاتیان کراوە دەبێت.

لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلانەی نمایش کراون، مۆدێلێکی ڕۆڵس ڕۆیسیش هەیە کە نرخەکەی نزیکەی ٦٥ ملیۆن دۆلارە.

سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'

هەواڵی پەیوەندیدار