PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر و هەڵسەنگاندنی زیانەکان
لە هەولێر دوای لافاوەکە زیانگەیشتن بە ١٧١ ئۆتۆمبێل و سەدان بینا تۆمار کراوە.

زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر و هەڵسەنگاندنی زیانەکان

لە هەولێر دوای لافاوەکە زیانگەیشتن بە ١٧١ ئۆتۆمبێل و سەدان بینا تۆمار کراوە.

لیژنەیەکی هاوبەش کە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و نوێنەرانی قایمقامیەت پێکهاتووە، لە دووشەممەی ڕابردووەوە کار دەکەن بۆ دیاریکردن و تۆمارکردنی ئەو زیانانەی بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە کەوتوونەتەوە.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، ڕۆژی شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا دیاریکردنی زیانەکان دەکرێت و حکومەت وەک ساڵانی ڕابردوو لە چوارچێوەی تواناکانیدا بەشێک لە زیانی هاوڵاتییان قەرەبوو دەکاتەوە. هێمن قادر ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەیەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی زیانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی باران و کۆبوونەوەی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە دامەزراوە و بەردەوامە لە تۆمارکردن و پشکنین.

لیژنەکە لە کارمەندانی پسپۆڕ، ئەندازیارانی میخانیک، نوێنەرانی بەشی یاسایی و پسپۆڕانی تەکنیکیی ئۆتۆمبێل پێکهاتووە، ئامانجی پاراستنی مافە یاساییەکانی هاوڵاتییانی زیانلێکەوتووە لە ڕێگەی ئەژمارکردنی ورد و دادپەروەرانەی زیانەکان. تا ئێستا جگە لە ١٧١ ئۆتۆمبێل، ٨٥٠ خانوو، ٦٥٠ دوکان، ٢ مزگەوت، ٢ دایەنگە، ١٠٥ قوتابخانە، ٥ مارکێت، ١ هۆتێل، ٢ دەرمانخانە، ٢ سەنتەری تەندروستی، ١ سەرتاشخانە، ١ هۆڵی وەرزش و ١١٩ مێزی دەستگێڕی تۆمار کراون.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار