
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بۆ پابەندبوون بە هێڵەکان، تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی بەردی سیرامیکی دەستپێکرد
لە شەقامێکی هەولێردا بەردی سیرامیکی دانراوە بۆ ئەوەی شۆفێران ناچار بن لە هێڵی خۆیاندا بمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە شەقامێکی شارەکەدا دەستی بە تاقیکردنەوەی دانانی بەردی سیرامیکی کردووە بە مەبەستی باشترکردنی ڕەوتی هاتوچۆ و ناچارکردنی شۆفێران بۆ مانەوە لە هێڵی خۆیاندا. ئەم تاقیکردنەوەیە ئامانجی ئەوەیە بەرزکردنەوەی پابەندبوون بە هێڵەکان، قەرەباڵغی هاتوچۆ کەم بکاتەوە.
عەمید هێمن ئەمین، بەرپرسی ئەم پڕۆژەیە وتی: "ئەم بەردانە جگە لەوەی دیمەنێکی جوان بە شەقامەکانمان دەبەخشێت، وادەکات شۆفێران لە هێڵی خۆیاندا بمێننەوە. بەمەش ڕێگری لە قەرەباڵغی و جەنجاڵی هاتوچۆ دەکرێت." ئەمین ئاماژەی بەوەشکرد کە سیرامیکەکان تەنها لە یەک شەقامدا تاقیدەکرێنەوە بۆ ئەوەی بەرگەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بگرن و ئەگەر سەرکەوتوو بوو، لە شەقامەکانی دیکەشدا بڵاودەکرێتەوە.
ئەمین جەختی لەوە کردەوە کە بەردەکان فۆسفۆری نین و تەنها لەو شەقام و کۆڵانانەدا بەکاردێن کە ڕووناکی پێویستیان هەیە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆژەکە بە تەواوی بە دەستی کاری ناوخۆیی ئەنجامدراوە و هیچ کۆمپانیایەکی بیانی بەشداری تێدا نەکردووە.
سەرچاوە: Kurdistan24