PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێردا، یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار داری زەیتوون دەچێنرێت
لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێردا، یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار نەمامی زەیتوون کە لە یۆنانەوە هێنراون، بە قۆناغ دەچێنرێن.

لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێردا، یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار داری زەیتوون دەچێنرێت

لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێردا، یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار نەمامی زەیتوون کە لە یۆنانەوە هێنراون، بە قۆناغ دەچێنرێن.

کاروان مەسکی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێر ڕایگەیاند، لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار داری زەیتوون دەچێنرێت کە سەرجەمیان لە وڵاتی یۆنانەوە هاوردە کراون. چاندنی ئەم دارانە بەپێی بارودۆخی کەشوهەوا دەبێت و بە یەکجار نا، بەڵکو بە شێوەی قۆناغبەندی ئەنجام دەدرێت.

مەسکی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نەمامانەی هێنراون تەمەنیان یەک ساڵە و پێویستیان بە سێ ساڵ هەیە تا دەست بە بەرهەمهێنان دەکەن. سەبارەت بە کارگەی زەیتوون کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا پلانی بۆ دانراوە، هێشتا لە قۆناغی دیزایندایە و بڕیاری کۆتایی لەسەر کاتی دەستپێکردنی نەدراوە. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خشتەی کارکردن، توانای بەرهەمهێنان و وردەکارییەکانی دیکەی کارگەکە یەکلایی بکرێتەوە.

لە ڕووی هەلی کارەوە، پڕۆژەکە لە هەردوو قۆناغەکەیدا هەزاران هەلی کاری بۆ گەنجان و کرێکارانی ناوخۆ ڕەخساندووە. پێشبینی دەکرێت لەگەڵ دامەزراندنی کارگەی زەیتوونەکەشدا، هەلی کاری زیاتر بڕەخسێت. پشتێنی سەوز کە بە پانی ٢ کیلۆمەتر دەوری شاری هەولێر دەدات و دەکەوێتە دوای شەقامی ١٥٠ مەتری، ئامانجیەتی لە کۆی گشتی پڕۆژەکەدا نزیکەی ٧ ملیۆن دار بچێنێت. ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە پاراستنی ژینگە، زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار