PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ئەردۆغان: دادپەروەری ڕێگریکردنە لەوەی بەهێزەکان بێدەسەڵاتەکان بپەستێون
سەرۆککۆمار ئەردۆغان، لە لووتکەی نێودەوڵەتیی دادپەروەری لە ئەستەنبوڵ پێناسەی دادپەروەری و کەموكوڕییەکانی سیستەمی نێودەوڵەتیی ئێستای هەڵسەنگاند.

ئەردۆغان: دادپەروەری ڕێگریکردنە لەوەی بەهێزەکان بێدەسەڵاتەکان بپەستێون

سەرۆککۆمار ئەردۆغان، لە لووتکەی نێودەوڵەتیی دادپەروەری لە ئەستەنبوڵ پێناسەی دادپەروەری و کەموكوڕییەکانی سیستەمی نێودەوڵەتیی ئێستای هەڵسەنگاند.

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، لە "لووتکەی نێودەوڵەتیی دادپەروەری" لە ئەستەنبوڵ جەختی لەوە کردەوە کە دادپەروەری تەنیا چەمکێکی یاسایی نییە، بەڵکوو ئامانجی هاوبەشی تەواوی مرۆڤایەتییە. ڕایگەیاند: "دادپەروەری؛ گەیاندنی مافە بە خاوەن ماف، ڕێگریکردنە لەوەی بەهێزەکان بێدەسەڵاتەکان بپەستێون، و هێزی پاراستنی ستەملێکراوانە لە ستەمکاران."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تەنانەت لە ژینگەیەکدا کە پرۆسەکانی یاسادانان، ڕێکارەکانی دادگاییکردن و شێوازەکانی جێبەجێکردنی یاسا لێک جیاوازن، دەبێت چەمکی دادپەروەری پشت بە هزرێکی هاوبەش ببەستێت. ڕاشیگەیاند لە سیستەمێکدا کە ویژدان و دادگەری وەلا نراون، یەکسانی لە بەرامبەر یاسادا لەبەرچاو نەگیراوە و هاوسەنگیی پاداشت و سزا تێکچووە، دادپەروەری ناتوانێت بوونی هەبێت.

لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، ئاماژەی بەوە کرد کە سیستەمی ئێستا کەموكوڕیی جددیی تێدایە. گوتیشی لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا سیستەمێک کە ئیرادەی زیاتر لە ١٩٠ وڵات تێیدا بەستراوەتەوە بە بڕیاری پێنج وڵاتی ئەندامی خاوەن مافی ڤیتۆ، عادلانه و بەردەوام نییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە یاسای نێودەوڵەتی، ڕێککەوتننامەکان و بڕیارەکانی دادگاکان نزیکەی پەکیان خستووە و بنەما و یاسا سەرەکییەکان پێشێل کراون.

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە کێشە جیهانییەکانی وەک دەستگەیشتن بە پەروەردە و تەکنەلۆژیا، قەیرانی کەشوهەوا، ئاسایشی خۆراک و نادادپەروەری لە داهاتدا، جیاوازیی نێوان وڵاتان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکەن، و دووبارەی کردەوە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بێ دادپەروەری دەستەبەر نابێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار