
ئەردۆغان: دەرگای دیپلۆماسی بۆ ئاشتی بە کراوەیی دەهێڵینەوە
سەرۆک کۆمار ئەردۆغان جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونیان لەسەر دیپلۆماسی و ناوبژیوانی لە کەشوهەوای بێئۆقرەیی نێودەوڵەتیدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەپەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداری لە کرانەوەی ٩یەمی کۆنفرانسی ناوبژیوانی ئەستەنبوڵدا کرد کە بە میوانداری هاکان فیدان وەزیری دەرەوە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. ئەردۆغان لە وتارەکەیدا گوتی: "وەک تورکیا، تێگەیشتنێک بۆ سیاستەی نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای بێئۆقرەیی بونیات نرابێت ڕەت دەکەینەوە" و ئاماژەی بەوەدا کە بڕوای وایە تەنانەت لە سەختترین ناکۆکییەکانیشدا دەرگایەک بۆ دیپلۆماسی هەیە.
ئەردۆغان جەختی کردەوە لە سەردەمێکدا کە ئاڵۆزییەکان لەسەر ئاستی جیهان زیادیان کردووە و گرژییەکان بەرز بوونەتەوە و متمانە بە یاسای نێودەوڵەتی لاواز بووە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە لایەنەکان قسە ناکەن، ئەوان دەست لە دیپلۆماسی هەڵناگرن. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ڕێگەی دەستکەوتەکانیانەوە لە جۆگرافیایەکی فرەواندا، لە ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاوە تا هەوڵەکانی ناوبژیوانی لە کیشوەری ئەفریقا، هەوڵ دەدەن ڕێگە بۆ ئاشتی خۆش بپەڕێنن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بە دروشمی "دووبارە بونیاتنانەوەی متمانە" بەڕێوە بردووە و بێئومێدی ملیۆنان کەسی لە فەلەستین، لوبنان، سودان و ناوچە قەیراناوییەکانی دیکە بەرامبەر نەتەوە یەکگرتووەکان خستە ڕوو. هەروەها گوتی، پێکهاتەیەک کە بەستراوەتەوە بە ئارەزووی پێنج وەلاتەوە، نە دادپەروەرانەیە و نە دەتوانێت ئاسایش دابین بکات. دووبارەشی کردەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی لایەنەکان بۆ ئاشتی، ناوبژیوانی بۆ چارەسەری دادپەروەرانە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.
سەرچاوە: Kurdistan24