PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ئەردۆغان ڕایگەیاند لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا دەگەنە قۆناغی کۆتایی
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاشتیی هەرێمیدا دەگەنە قۆناغی کۆتایی.

ئەردۆغان ڕایگەیاند لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا دەگەنە قۆناغی کۆتایی

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاشتیی هەرێمیدا دەگەنە قۆناغی کۆتایی.

لە مەراسیمی "دابەشکردنی پلەی وەزیفی بۆ کەسوکاری شەهیدان، کەمئەندامانی جەنگ و کەسوکاریان لە دامەزراوە حکومییەکان" لە ئیستەنبوڵ، سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەک پرۆژەیەکی دەوڵەت بەڕێوە دەبەن و لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای هەموو هاندان و تەڵەکان، هەنگاوی بەرچاویان بڕیوە.

ئەردۆغان ڕایگەیاند لە شەش مانگی ڕابردوودا بەڕێوەبردنی ژیرانەی جەنگ و قەیرانەکانی ئێران و ناوچەی کەنداو بەشداریی ستراتیژی لە پرۆسەکەدا کردووە و بە هۆی هەوڵەکانی وڵاتەکەیەوە ئاگری فیتنەی نوێ پووچەڵ کراوەتەوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بە پێشهاتەکانی سوریاش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە کێشەی تیرۆر بێ ڕشتنی خوێنی براکان چاره‌سه‌ر بووە و دەستنیشانی کرد کە هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ سوریا دابین کراوە. هەروەها یاسای چوارچێوەی کە پەرلەمان بە ٤٦٧ دەنگ پەسەندی کرد، وەک نموونەیەکی بێپێشینەی ڕێککەوتن لە سیاستنی تورکیادا وەسف کرد.

سەرۆک کۆمار لە کۆتایی قسەکانیدا زیادی کرد کە بۆ ئەوەی تیرۆر جارێکی تر لەم خاكەدا جێگەی نەبێتەوە هەموو هەنگاوێکی پێویست بە بڕیاربوونییەوە دەنرێت، ڕێگە بەوانە نادرێت کە لە پرۆسەکە بێزارن و سەرچاوەی دارایی ئەو دوژمنانەی کە نزیکەی ٥٠ ساڵە لە پیشەسازی تیرۆر دەخۆن، یەک بە یەک دەبڕدرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار