
لە ئەرزینجان سەربازێکی پسپۆڕ لە ماڵەکەی خۆیدا بە برینداری دۆزرایەوە
سەربازێکی پسپۆڕی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی (ئەی. چ) لە ئەرزینجان لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە لە سەری دراوە و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
لە گەڕەکی هۆجابەی، شەقامی ١٠٥٢ لە شاری ئەرزینجان، لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکدا، سەربازێکی پسپۆڕی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی (ئەی. چ) کاتژمێر ٠٢:٤٥ی شەو بە برینداری دۆزرایەوە کە بە دەمانچە لە سەری درابوو.
دوو هاوکارەکەی (ئەی. چ) وەک میوان لە ماڵەکەی بوون. کاتێک سێ کەسەکە لە ماڵەوە بوون، دەنگی تەقە لە ژوورێکەوە بیسترا و ئەو دوو سەربازە پسپۆڕە کاتێک چوونە ژوورەوە، هاوڕێکەیان بینی کە بە سەختی بریندار بووە.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. دوای فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە، (ئەی. چ) کە برینەکەی سەخت بوو، بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردەیی و توێژینەوەی مەنگوچەک غازی کرا. تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
سەرچاوە: Rûdaw