
سەردانەکەی ئەمارنا میلەر، ئەکتەری پێشووی فیلمە سێکسییەکان بۆ سوریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
سەردانەکانی ئەمارنا میلەر بۆ شوێنە مێژوویی و ئایینییەکانی سوریا بە یاوەریی بەرپرسانی حکومەت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنەی لێکەوتەوە.
ئەمارنا میلەر، ئەکتەری پێشووی فیلمە سێکسییەکان و دروستکەری ناوەڕۆکی ئیسپانی، سەردانی سوریای کرد و وێنە و ڤیدیۆکانی سەردانەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەردانی مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق، شارستانییەتی کۆنی پالمێرا و شوێنە مێژووییەکانی بوسرا ئەلشامی کرد.
لە پالمێرا، لەلایەن شاندێکی فەرمییەوە بە سەرپەرشتی محەمەد یاسین ساڵح، وەزیری کلتوور و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەت پێشوازیی لێکرا. بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی میلەر لەگەڵ ئەم یاوەرە فەرمییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە.
بەکارهێنەران ڕەخنەیان لەوە گرت کە کەسێک لە ڕابردوودا لە پیشەسازیی فیلمی سێکسیدا بووبێت بە پڕۆتۆکۆلی فەرمی پێشوازیی لێبکرێت و وێنە لە شوێنە ئایینییەکان بڵاوبکاتەوە، لە کاتێکدا هەندێکی تر بەرگرییان لە مافی میلەر کرد بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی گەشتیاری. تەرکیزی ڕەخنەکان زیاتر لەسەر یاوەرییکردنی لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە بوو، نەک سەردانەکە خۆی، وە هەروەها ڕوونکردنەوە نەدانی پێوەرەکانی تەرخانکردنی سامانە گشتییەکان بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک.
سەرچاوە: Rûdaw