
لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی لە شارەوانیی ئەیوبسوڵتان: ٢٨ کەس دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرەوە بەڕێوەدەبرێت، ٢٨ تۆمەتبار دەستبەسەر کران، لەنێویاندا میتهات بیولەنت ئۆزمەن، سەرۆکی شارەوانیی ئەیوبسوڵتان.
لە ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی لە شارەوانیی ئەیوبسوڵتان، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ئەرنجامدرا. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرەوە بەڕێوەدەبرێت، ٢٨ تۆمەتبار دەستگیرکران، لەنێویاندا میتهات بیولەنت ئۆزمەن، سەرۆکی شارەوانی.
تۆمەتبارە دەستبەسەرکراوەکان روبەڕووی مەترسیی زیندانیکردن بوونەتەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاری"، "بەرتیلوەرگرتن"، "بەرتیلدان" و "دەستکارییکردنی تەندەرەکان". ٢٣ لە تۆمەتبارەکان فەرمانبەری دەوڵەتن.
لە قۆناغێکی تری ئۆپراسیۆنەکەدا، پشکنین لە بینای خزمەتگوزاریی شارەوانیی ئەیوبسوڵتاندا ئەنجامدرا. بۆ هەموو ٢٨ تۆمەتبارە دەستبەسەرکراوەکە بڕیاری دەستگیرکردن دەرچووبوو.
سەرچاوە: Rûdaw